ئانی^برۆکانم گرژ کرد و چپاندم بەگوێی ئەو کچەی لە دوامەوە بوو، و دواتر کە لێی دورکەوتمەوە منداڵەکە هەستا و چوو پەنجە گەورەی جۆنگکووکی گرت و سەری بەرز کردەوە
"Please play with us"
بە دەنگە منداڵانە کیوتەکەی وتی..پێکەنیم کاتێک هێشتا لە کۆتایی خلیسکێنەکە دانیشتبووم..
جۆنگکووک برۆکانی لێکنا و پێکەنی"هێی تۆ، مناڵی لاسار خەڵک دەنێری تا ڕازیبم و یاریت لەگەڵکەم؟"سەیری کردم
سەرم بە بەڵێ جوڵاند
"Pleaseu"
لێوەکانم گرژ کرد و هەستام و دەستەکەی تریم گرت..
وەک ئەوە وابوو دوو منداڵ داوای لێبکەن تا یارییان لەگەڵ بکات.."دواتر دەبێت پارەی شکاوی یارییەکان بدەم، بۆ نموونە دەتەوێت من چی یارییەک بکەم؟"
ئەم منداڵە قژ زەردو قشتەش هێشتا وەستاوە و چاوەڕێیە..
"وەرە خش خشێن دەکەین دەی"
"زۆر باشە"وتی و سەیری ئەم منداڵەی کرد"بچکۆل با ئەمە ڕازیکەم دێمەوە لات، ئۆکەی؟"بە ئینگلیزی وتی بەو بچکۆلەیە و سەرەنجام بزەیەکی وەرگرت و هاتە لای ئانی..
دەستی خستە ژێر قۆڵەکانی و بەرزی کردەوە تا لوتکەی خش خشێنەکە..
دواتر خۆی چوو لەسەر قاچەکانی دانیشت لە کۆتاییەکەی..
لەوانەیە ئەمە تەنها پلانێک بێت لەلایەن جۆنگکووکـ'ەوە..
"ئامادەیت؟"پێکەنیم"یەسس!"وام وت بە دەنگی بەرز و خۆم ئازاد کرد..
ئەویش پێکەنی و باوەشی گرتەوە..
پێدەکەنیم و بەتەواوی وەک منداڵێک چێژم
دەبینی..
کەوتمە نێو باوەشی، بەڵام..!
لێومان بەر لێوی یەکتری کەوت..سەیرم کرد بە چاوە فراوانەکانم..
ئەویش سەیری کردم و دووبارە نزیک بۆوە و ماچی ڕوومەت کردم کاتێک باوەشی لێدابووم بەتوندی..
"پلانەکەم چۆن بوو؟""تۆ فێڵت لە من کرد"
"ئەمجارە تۆ خۆت بخلیسکێنە دەی"زیادم کرد..پێکەنی و ڕوخساری گرژ کردوو ڕوومەتی گرتم..
جۆنگکووک بیری دەکردەوە کە ئانی چەند دەقەیەک پێش ئێستا بەتەواوی کچێکی تر بوو وە ئێستاش ڕێک وەک منداڵێکە..
پێکەنی بەبێ باوەڕی"گاڵتە دەکەی؟"
دەستەکانم لە ملی ئاڵاند"دەی کووکی دەی"یەکەمجارە بەوجۆرە بانگی بکەم لەبەردەم خۆی..
خۆم کردبوو بە پشیلەکەی شرێک و سەیرم دەکرد بەس تا ڕازیکەم..
YOU ARE READING
لە ئارەزووی وردەکاریەکانت||J.JK
Fanfiction-من هەڵەم نەکرد بچکۆلەکەم، من تەنیا خۆشم ویستی... -تاک و تەنیا ئاواتی من داهاتووێک بوو لەگەڵ تۆ~ -عەشقی من بۆتۆ ئەو ئۆقیانووسە قوڵەیە کە دەمەوێ تێیدا بخنکێم {زۆرم چـــەشـت لــە دووری و نەبــوونـیـت، وەلــێ هـەرگـیـز دڵـم لـێـت سـارد نـەبـۆوە} نوسراو...