1♡

4.7K 346 91
                                    

‎ڕۆژێکی خۆشی سەرەتای
‎پایزێکی دولبەر بوو بایەکی هێمن و وەرینی گەڵای درەختە ڕەنگ زەردەکان هەورێکی ڕەساسی تەواوی شاری داپۆشیبوو ئەو بە ئاشکرا ویستی خۆی بۆ هەمووان ئاشکرا دەکرد 'ویستی ئەو بارینی بارانێکئ هێمن بوو ـ بارانێکی نەرم نەرم دەستی پێکرد بۆنی باران ! ئەم هەستە ! هێشتا نازانم بۆ خەڵکی خۆشیان لە پایز نایات

‎هاوارێک هات ' سارا

‎ئاوڕی دایەوە ' سارا کچێکی گەنج و تازە پێگەیشتوو دەبوو ناوی پەری بووایە دەبوو بێگومان ناوێکی تایبەتی هەبووایە هەروەک خۆی کە چەندە تایبەت و هێمن و ڕاستگۆ بوو ''

‎سارا ' بەڵێ باوکە گیان

‎ب.س / کچم نەخۆش دەکەویت وەرە ژوور ئەمە یەکەم بارانی پایزە بەڵاو ناخۆشی لەگەڵ خۆی دێنێت

‎سارا پێکەنی و وتی ' باوکە گیان پێم وایە ئەو شتانە دووربن لە ڕاستیەوە

‎ب.س./ با بڕۆینە ژوور من نامەوێت کچەکەم نەخۆش بکەوێت

‎سارا ' باشە باوکە گیان

‎لەگەڵ باوکیدا ڕۆشتە ژوور
‎سارا کچێکی هەژارە لەدوای مردنی دایکی لەگەڵ باوکیدا دەژیا باوکی سارا لە ماڵێک کاری دەکرد ئەو شۆفێری بەڕیزە دۆڵەمەندەکە بوو وە کاتێک زانی کە هاوسەرەکەی لەدەست داوە و منداڵێکی تازە لەدایک بووی لەگەڵدایە پێشنیاری بۆ کرد کە بێن و لە سووچێکی خانووە گەورەکەیدا بژین وە ئەویش ڕازی بوو لەبەر باشی کچەکەی

‎دووبارە وەک هەموو جارێک و هەموو ڕۆژێک دەنگە دەنگیان بیست ـ ئەوە دیسان شەڕ و ئاژاوەیە

‎بەڕێز مین / نازانم کوڕەکەم چ شتێکی لە تۆدا بینیووە تۆ لە بێڕێزێک زیاتر هیچ نیت وە گەر من مین بم بێگومان هەر کەسێکی دیکە دەکەم بەهاوسەری کوڕەکەم

‎جایرا ' ههههـ ئۆوو مین بەڕاستی جێگەی پێکەنینیت من کە دوو کوڕ کە میراتگرم داوە بە کوڕەکەت پێت وایە هاوسەرگیری دەکات ؟ کوڕەکەت ئاشقی منە جگە لە من سەیری هیچ کەسێک ناکات گەر بشگریەیت ئەو کەسی تری ناوێت

‎بەڕێز مین / دەبینی ... دەبینی

‎بەڕێز مین خاوەنی ئێرەیە ئەو کەسەی کە باوکم شۆفێری بۆ دەکات ئەو تاکە کوڕێکی هەیە ' مین یوونگی ' وە زۆر ڕقی لە هاوسەری کوڕەکەی دەبێتەوە هەمووان دەزانن ئەوان یەکتریان خۆشناوێت وە خاتوو جایرا زۆر بێڕێزی بەرامبەر دەکات بەڵام تاکو ئەو کاتەی ........

مـن گـەڕامەوە

‎دەنگی یوونگی هات ' یوونگی کوڕە گەورەی ماڵ هاوسەری جایرا خاوەنی دوو کوڕ ـ ئەو زۆر زیرەک و جوان و لێهاتوو و ساردە تەمەنی بیست و نۆ ساڵە هێڵی سوور لەلای قسەی باوکیەتی کە ناتوانێت ڕەتی بکاتەوە '

﮼تۆهۆکاره‌که‌یتWhere stories live. Discover now