9♡

1.8K 260 64
                                    

جایرا /سیۆجون هەرئێستا بۆ ئێرە

لەگەڵ گوێبیستبوونی دەنگی جایرا سارا و یوونگی داچڵەکین
خێرا چاوەکانیان لەیەکتری لابرد و ڕوویان کردە لایەکی تر یوونگی بەرەو لای جایرا و سیۆجون ڕۆشت
ساراش ' بەتەنیا لەلایەکەوە وەستابوو
سەیری زەوییەکەی ئەکرد تاکو ...

***/سڵاوتان لێ بێت بەیانیتان باش
ب.مین /ئۆو بەڕێز هۆسۆک بەخێربێیت (ڕۆشت بەرەوپیری و تۆقەی لەگەڵ کرد)
هۆسۆک / زۆر سوپاس بەڕێز مین خۆشحاڵبووم بە بینینەوەتان
یوونگی/ بەخێربێن (ڕووی سوڕاند)
هۆسۆک / سوپاس

ئەوەی بەدەستیەوە بوو داینا و بەرەولای سارا ڕۆشت '
ئێ سارا چۆنیت باشیت زۆر خەمی تۆم بوو کە لەپڕ ڕۆشتیت خۆ هیچ نەبوو وایە

(قسەکانی کرد لەکاتێکا زۆر لەنزیکی سارا بوو دەستەکانی لەدەستی ئاڵاندبوو)
یوونگی خەریک بوو سەبری نەئەما ویستی قسە بکات بەڵام
سارا / سڵاو لەبەڕێزیشت بەڕێز هۆسۆک زۆ سوپاس بۆ خەمخۆریت بەڕێز یوونگی ئاگاداری من بوو
(دەستەکانی دەرهێنا لەناو دەستی کوڕە گەشاوەکە )

یوونگی بزەیەکی کەمی بە فیزی کرد

بەڵام هۆسۆک هیچ خۆی تێک نەیا
هۆسۆۆک / بەڵام بەڕێز مین پێی وتم چی بووە
یوونگی/ باوکە !
سارا'ش سەیریێکی بەڕێز مین'ی کرد

بەڕێز مین /با نانی بەیانی بخۆین

جایرا لەویا وەستابوو وەکو ئەوەی سەیری دراما بکات

هۆسۆک / سەیرکە سارا من سوپم بۆت ئامادەکردوە
یوونگی بەرە بەرە دەمارەکانی دەرەکەوتن لە توڕەییا
سارا / سوپاس پێویستی نەئەکرد
یوونگی / پێویستمان نەبوو ! خۆم بۆم ئامادەکردوە!
هەمووان سەیری یوونگیان کرد بەمانای شۆک بوون لەهەمووان خراپتر سارا بوو 'ماوەیەکە بەبێ بیرکردنەوە
قسە دەکات

یوونگی / مەبەستم ئەوەیە خزمەتکارەکان ئامادەیان کردوە
هۆسۆک/ بەڵام من خۆم بۆم ئامادەکردوە
یوونگی/ سوپاس ئەوەی خۆمانی بەسە !
هۆسۆک / من لەبەیانیەوە سەرقاڵی ئامادەکردنی بوووم بەدەستەکانی خۆم سارا

سارا / ئێ ئەوە...
جایرا/ کەوایە ئەتانەوێت لەبەر سارا ئێمە نانی بەیانی نەخۆین!
لەگەڵ قسەکانی جایرا یوونگی خۆی ڕێک کردەوە
و لەسەر مێزی نان خواردنەکە دانیشت
و وەکو هەموو جارێک جایرا لەتەنیشتی دانیشت و
لایەکەی تری یوونگی بەتاڵ بوو کە شوێنی نوێی سارا بوو !ویستی بەرەو شوێنەکەی خۆی بڕوات بەڵام دەستێک بەرەو کەمەری ڕۆشت و گرتی
ئەوە هۆسۆک بوو
کەمەری گرت و لەتەنیشت خۆی و بەرامبەر یوونگی داینیشاند
هۆسۆک / لەلای من نان بخۆ
چاوەکانی بڕیبووە چاوەکانی سارا
ج شەرمی کردو سەری لێ شێوابوو

﮼تۆهۆکاره‌که‌یتحيث تعيش القصص. اكتشف الآن