گوڵم بۆ شاژنەکەم هێناوە
وای وت و لێوەکانی گەیاند بە لێوەکانی جایرا
چۆن ئەتوانێت!؟ چۆن توانی هێندە بە زوویی شوێنی لێوەکانی من بسڕێتەوە و شوێن لێوەی جایرا دیاربێت
خۆ ئەمە یەکەم ماچی بچکۆلانەکەی بوو!
چۆن توانی کارێکی ئاوای لەگەڵ بکا
کارێکی وەها .... بیربکاتەوە یەکەم ماچی ژیانی بەهەوادا چووە
ئەمە ئازاربەخشە .... تەنها ئەوانە تێ دەگەن کە یەکەم ماچی ژیانیان بەهەوادا چووە....
یوونگی / ئازیزەکەم .... ئەمڕۆ زۆر ناوازەیت
شاژنەکەی من زۆر جوان دەرکەوتووە
( بۆچی! ئەی من ؟ مەگەرمن نابینێت؟ هەست ناکات چەند کاتژمێرێکە هەوڵئەدەم تاکو جوان دەرکەوم لەبەرچاوەکانی....
یوونگی / ئازیزم ئەم ڕەنگەشت زۆر لێ دێت
هەرئەمڕۆ ئەڕۆین و زیاتر و زیاترت لەم ڕەنگە بۆ ئەکڕم باشە
(ئەی ڕەنگی جلەکانی من؟ لێم جوان نییە!؟
لێم نایات!؟ ناشرین دەرکەوتووم؟
بۆ شتێک بە من ناڵێی ؟ ئایا نامبینیت!؟)
یوونگی / با من خواردنت بۆ تێکەم ئازیزم
جایرا' خۆشەویستەکەی من (ماچی ڕوومەتی کرد )
£(ئازاری هەیە... ئازاری هەیە.....ئازاری هەیە
ئەگەر سەد جاری تریش بینووسم کە ئازارم هەیە
کێ لێم تێ ئەگات!؟ ئازاربەخشە ! وەکو ئەوەی من هەر بوونیشم نەبێت! وەکو ئەوەی لێرەش نەبم!
منیش برسیمە ! منیش ئەمەوێت ئەو بەدەستەکانی خۆی خواردنم بۆ دانێت
من وێران ئەبم ! )
ب.مین / ئەم کاروبارانە لە ژووری خۆتانا بکەن ئێمە لێرەین بۆ نان خواردن
یوونگی / ببورە باوکە ... تەنها زۆرم خۆشەوێت
ناتوانم بوەستم لە گرنگی پێدان
بەڕێز مین هەستایەوە و مێزەکەی بەجێهێشت
ویستی هەنگاو بنێت بۆ دەرەوە بەڵام...
ب.مین / ئــۆۆ بەفرئەبارێت!
ئەمە چاوەڕوان نەکراوە
سارا / بەفر ؟؟
بەسەرسوڕماویی و ڕاکردنەوە ڕۆشتە لای بەڕێز مین !
سارا / بەفر ' بەفر ئەبارێ (بەردەوام بوو لە زەردەخەنە کردن )
ب.مین / ئایا حەزت لەمەیە؟
سارا / بەڵێ..... من و دایکم زۆر حەزمان لێیە
(پێکەنی ...بەڵام چاوەکانی پڕبوون لە فرمێسک)
سارا / دایکم سەرمای ئەبێت....
بەڕیز مین بۆ ساتێک دڵی لەرزی بۆ سارا
ئەیوویست ئێستا دایکی بۆ بهێنێت
ئەیوویست خۆی ببێتە شایەتی جیابوونەوەی ئەو و کوڕەکەی
ئەیوویست خۆی بەدەستی خۆی ئەم کچە بێ نازە ئازاد بکات
STAI LEGGENDO
﮼تۆهۆکارهکهیت
Storie d'amoreمـیـن یـوونـگی لە پەیوەندیەکی هاوسەرگیری جێگیردایە بەڵام ڕۆژێک لەبەر توڕەیی لەهاوسەرەکەی بڕیارێکی ناجێگیر دەدات و هاوسەرگیری دووەم ئەنجام دەدات لەم ڕووداوانەدا شتەگەلێکی سەرسوڕماوی و نادیادی بۆ دەردەکەوێت ئایا مین یوونگی لە هاوسەرگیریەکی جێگیردا...
