ملبەندە بەجێماوەکەی یوونگی توند گرت و گەڕایەوە دوواوە
جیدی سەیری ماچ و لێک ئاڵانی ئەو دوانەی نەکرد ..
نەگەیشت یەک بیری تر بە مێشکیا بێت کە درگای ژوورەکەی وەکو ڕەشەبایەکی توند کرایەوە ..بەخێرایی درگاکەی داخست و قفڵی کرد و سەیری ناوچاوەکانی بچکۆلەکەی کرد
سارا / یـ یـوونگـی !
دووبارە وەکو ڕەشەبا کەوتە ڕێ و هێندەی هێزی هەبوو باوەشی کرد بە خاتوونە گەنجەکەیدا
سارا هیچ شتێک نەئەهات بە مێشکیا جگە لەوەی دەستەکانی لە مل و لەشی بئاڵێنێت
یوونگی / بیرم ئەکردیت پەشمەکە پەمەییەکەم
سارا چیدی خۆی نەگرت و توندتر هاوسەرەکەی گوشی بە خۆیەوە
یوونگی / چەندە ئاسوودەبەخشیت ...
سارا / نەدەبوو لەلای ئەو بیت ....
من ...من ئەوم بینی یانی ... ئێوەم بینی کەمێک پێش ئێستا ...یوونگی ' ئەو لەپڕ ماچی کردم ...
وتی بێ دوودڵی ... وەکو ئەوەی لەبیری کردبێت کێیە ...
سارا دەستەکانی نزیکی یوونگی کرد و
کردیە سەر لێوەکانی
زۆر بە نەرمی .... زۆر زۆر نەرم پەنجەکانی لەسەر لێوی یوونگی جوڵاندیوونگی / چی ئەکەیت ؟!
سارا / کاتێک بە هێمنی فرمێسکەکانی ئەخلیسکان وتی "لێوەکانت پاک ئەکەمەوە لە لێوەکانی ئەو ....
چەندە سەیرە !
چەندە نەزانن ! هێشتا خۆشیان نازانن چی ئەکەن و چی ئەڵێن و بەرەو کوێ ئەڕۆن ! بەیەکتری ئەڵێن هەستمان بۆ یەک نییە و پاشان ئەم شتانە ڕوو ئەیات لەنێوانیان ... نازانم ...! ئێستا ئیتر خەریکە باوەڕ ئەکەم بەوەی کە ئەڵێن ... کاتێک ئاشق ئەبیت کەڕ و کوێر و گەمژە ئەبیت !
پەشمەکەکەم ! گریان ! باوەش کردن ! ئاسوودە بوون ! خیرەکردن ! گرنگیدان ! ڕوونکردنەوە
ئەمانە نیشانەی چین !؟ ئاهـــ !یوونگی / ئاوا پاک نابێتەوە سارا !
(فرمێسکەکانی سڕی)سارا / ئەمەوێت پاک ببێتەوە
(بێ ترس و شەرم وتی و چاوی بەرەو ڕووی یوونگی بوو )
ئێستا ئیتر نازانم ! کێ گەنج و کێ گەورەکەیە لێرە !
ئێستا سارا وەکو خاتوونێکی پێگەیشتوو و کامڵ ڕەفتار ئەکات وەکو ئەوەی ئەو خاوەنی گەورەکە بێت
دەی ! خۆ هەر واشە ...!لێوەکانی گەیانە بە لێوەکانی هاوسەرەکەی 'یوونگی ' و ماچی کرد
لێوەی خوارەوەی لێوەی سەرەوەی بەتەواوی هەمووی پشکنی و ماچی کردگەڕایەوە دواوە و سەری خستە سەر سینەی
یوونگی / بەم شێوەیە پاک پاک بووەوە(پێکەنی)
سارا بێ دەنگ بوو تەنها ئەگریا
یوونگی / بۆچی ؟ بۆچی ئەگریەیت؟
أنت تقرأ
﮼تۆهۆکارهکهیت
عاطفيةمـیـن یـوونـگی لە پەیوەندیەکی هاوسەرگیری جێگیردایە بەڵام ڕۆژێک لەبەر توڕەیی لەهاوسەرەکەی بڕیارێکی ناجێگیر دەدات و هاوسەرگیری دووەم ئەنجام دەدات لەم ڕووداوانەدا شتەگەلێکی سەرسوڕماوی و نادیادی بۆ دەردەکەوێت ئایا مین یوونگی لە هاوسەرگیریەکی جێگیردا...