17♡

1.7K 249 130
                                    


دڵ پــایــزی تـــۆی پــێ خـۆشــە
نـــەک بـەهــاری کەسـێـکی تــر
لــەپــایزا تــۆم نــاسیــووە
پــێـــم نـــاخــۆشــە وەرزێــکی تــر
🤍


یوونگی بەبیانووی هێنانی خواردنی سەرمێزەکە

لە سارا نزیک بووەوە و وتی

نەڕۆشتم چونکە تۆ نەتویست

سارابەسەرسامیەوە سەیری چاوەکانی کرد هێندە ورد بووەوە لێی کە
خەریک بوو وای ئەکرد یوونگی شەرم بکات
تەنانەت ئەوەشی لەبیرکردبوو کە باوکی یوونگی لێرەیە لەلایان!
سارا بە چرپەوە/ ئەوە چی دەڵێی؟ بۆچی لێرەی؟
فڕۆکەکەتان لەدەست ئەچێت!
یوونگی/ پێویست ئەکات دووجار قسەکانم بکەمەوە؟ ئاهـ هەربەڕاست هێندە پێت ناخۆشە کە لێرەم و نەڕۆشتووم
سارا / نا نا نەخێر پێم ناخۆش نییە
ب.مین / ئحـــم
هەردووکیان داچڵەکین و سەیری باوکیان کرد
ب.مین / کەوایە پێی وتی مەچۆ ها کوڕم؟
یوونگی / یانی باوکە بەناڕاستەوخۆیی وتی
ب.مین/ هههههــ
سارا شەرمی کرد ویستی کەمێک ئاو بخوات
بەڵام هێندە بەپەلە ئەوەی کرد کە دەستی کرد بە کۆکین
یوونگی / هێی باشە هێمن بە تەواو
بەردەوام بوو لە کۆکین و لەتاوانا دووبارە دەستەکانی لە ڕانەکانی هاوسەرەكەی جێگیرکرد
بەڵام ...

ئەم جارە یوونگی دەستێکی کردە سەر دەستی سارا و
ئەیگوشی
وەکو وابێت پێی بڵێت (هەناسە بە ،من لێرەم)


بەڕێز مین پەرداخێک ئاوی لە سارا نزیک کردەوە و ئەویش خواردیەوە و باشتر بوو

جایرا گەڕایەوە

یوونگی بە چرپە و منگە منگەوە (دەستت لەمەبە)
وای وت و ڕووی خۆی زیاتر بەرەو لای جایرا کرد تاکو نەبینێت کە دەستی گرتووە

دەستی بە دەمیەوە گرتبوو و چاوەکانیشی لەسەر ئەو دەستە گەورە و گەرم بەخشانە بوو کە لەسەر دەستەکانیەتی
سانیە بە سانیە تونگتر دەستی ئەگوشی
بەڕێز مین / بە هێمنی (ئارام بە )

یوونگی زەردەخەنەی ئەکرد و خەریکی خواردنی چا گەرمەکەی بوو

وە زوو زوو هێزی ئەیا بە دەستی و تەزوویەکی گەرمی بە گیانی سارادا ئەهێنا

سیۆجون/ باوکە ؟
یوونگی قوڕگی پاک کردەوە( گیانم ؟)
سیۆجون / باوکە تۆ ئیتر من و میۆجون'ت خۆشناوێت؟
یوونگی / یاا کوڕەکەم ئەوە چ قسەیەکە ئەیکەیت ها من باوکی ئێوەم بێ گومان خۆشمەوێن
سیۆجون/ ئەی بۆسی نامان بەیت بۆ پالک و یالی کردن من حەزم لێیە شیرینی بخۆم لە دەرەوە (لچی کرد )

﮼تۆهۆکاره‌که‌یتTempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang