13♡

2.1K 317 27
                                        

سەری خستە قژی و بۆنی ئەکرد لەکاتێکا دەستەکانی سارا لە قۆڵی ئاڵاوە چاوەکانی داخست و کەمێک ئارامی وەرگرت

(لاریم نییە تاکو کۆتایی
. لە باوەشتا شەو و ڕۆژ بەڕێکەم)

کەمێک بەم شێوەیە مایەوە پاشان بەناچاری هەستا و بەرەو ژوورەکەی خۆی بەڕێکەوت
دووبارە لەگەڵ دەروونی خۆی ناکۆکی هەبوو

Yoongi
یانی چی من لەلای ئەو ئارام ئەبم !
بەسە ئاهــ پێویستە لەگەڵ جایرا پەیوەندییەکەم چاک بکەمەوە
من تەنها ئەوم خۆشەوێ وایە !؟ ئەو هاوسەرمە
ئێمە پێکەوە دوو کوڕمان هەیە!
من ناکرێت و نابێت لەو زیاتر کەس لە ژیانم هەبێت
چونکە ئەویش وایە ئەویش تەنها منی خۆشەوێت و ئامادەیە هەموو شتێک بکات لەبەر من و کوڕەکانمان
هەموو شت باش ئەبێتەوە هەوڵ ئەدەم شتێک بکەم تا هەموو شت باش ببێتەوە

.....
بەردەوام بوو لە گفتوگۆ لەگەڵ خۆی تاکو خەوی لێکەوت


ڕۆژێکی نوێ هات هەردووکیان لە ژوورەکانی خۆیان بەخەبەر هاتن
تەنانەت لە چەند چرکەیەکی ڕۆژ ی تازەش دووبارە ئەوەی لە مێشکیانا بوو یەکتری بوو
بەڵام نەخێر خروررو شکۆوو دابوونەریتیان ڕێگری خواستی دڵیان ئەکرد

یوونگی خۆی گۆڕی و لەسەر مێزی نانخواردنەکە دانیشت و چاوەڕێی هەمووان بوو بێن و نانی بەیانی بخۆن
دوای ئەو جایرا و سیۆجون و بەڕێزمین'یش هاتن
وەکو ڕۆژانی پێش سارا بوو سەر مێزەکە


یوونگی/ دەی با نانەکەمان بخۆین
ب.مین وابزانم لەبیرت کرد کە سارا ماوە
یوونگی ' هم.... بیەوێت خواردن بخوات دێت
ب.مین / (بەڕەقیەوە) کەواتە ئەوەیانت لەبیرکردوە کە هاوسەرە خۆشەویستەکەت سوتانوێتی و ناتوانێت بڕوات
یوونگی بەزۆر خۆی وا پشان یا کە لەلای گرنگ نییە و یەکێک لە خواردنەکانی کردە دەمیەوە

ب.مین / خاتوونی خزمەتکار

خ.خزمەتکار/ بەڵێ گەورەم

ب.مین / نانی بەیانی بۆ سارا بەرە بۆ ژوورەکەی

خ.خزمەتکار/ هەرئێستا گەورەم

Sara
ئاهـــ چەندە بێزارکەرە بیرم نایات چەند کاتژمێرە بەئاگام بەڵام وەکو خەوتوو وام چونکە ناتوانم جوڵەش بکەم بەڕاستی ئەمە بێزارکەرە لەهەمووی بێزارکەرتریش ئەوەیە کە ئەو گەمژە گەورەیە نەهاتووە بۆلام
یانی یانی شەیانی ئەوە نیم بێت و پێم بڵێت کە چۆنم بەڕاستی ئەو خۆویستی ناشرینە
بێزاربووم لەم ژوورە وە زۆریشم برسیە (لێوەکانی گرژ کرد )
دەنگی درگا هات بەپەلە وتم فەرموو وامزانی کە ئەوە بەڵام ....

خ.خزمەتکار / بەیانی باش خاتوو سارا' نانی بەیانیم بۆهێناویت
سارا / بەیانی تۆش باش ..زۆر سوپاس
(کەوایە ئیتر شوێنم لەسەر خوانەکە نییە!)
لەدڵی خۆیا وای وت و بەبێ هۆ دڵی گەرم ببوو
سارا / کەوایە خاتوون ! ئێهـــ ئایا ئەکرێت لە باخچەکە نانی بەیانی بخۆم ؟ (چاوەکانی ئاڕاستەی چاوەکانی خاتوونەکە کردبوو)
خ.خزمەتکار/ تۆ هێندە بەجوانی لەمن بڕوانیت ئایا ئەکرێت بووترێت نەخێر؟ بێگومان بەڵام چاوەڕێ بکە با بەیەکێک لە کوڕەکان بڵێم بێن و بتبەن باشە
سارا / زۆر باشە (پێکەنی) سوپاس


﮼تۆهۆکاره‌که‌یتOù les histoires vivent. Découvrez maintenant