11♡

2.3K 322 80
                                        




تۆ سەر لە من ئەشێوێنیت سارا!

دوای ئەوەی ئەمەی وت زەردەخەنەیەکی کەمی کردو ددانەکانی دەرکەوت
سارا وای زانی شتێکی خراپی کردووە بۆیە یوونگی وای پێ وت
بۆیە هیچ وشەیەکی تری نەوت و شەرمەزاربوو

یوونگی / من ئەڕۆم کارەکانی دەرچوون لە نەخۆشخانە تەواو ئەکەم و پێویستیەکانی برینەکانی تۆ وەرەگرم و ئەڕۆین باشە ؟

سەری بە مانای باشە جوڵاند

کاتێک گەورەکە ڕۆشتە دەرەوە کچە گەنجەکە بەبێ ویسی خۆی دووبارە گریا....
ئازاری هەبوو
دڵی
جەستەی
ڕۆحی
هەموو شوێنێک ئازاری هەبوو !
بیری ئەکردەوە خۆ مانگێک لەمەوپێش هەموو شتێک بەتەواوی باش بوو !
بۆچی وای کرد ! بۆچی ڕاستیەکانی وت! بۆچی باوکی ڕازی بوو ! بۆچی ئەسڵەن باوکی نایەتەوە!
هەزارەها خەم و دەرد لە دڵیا ئەتلایەوە و هۆکاری گریانیان بۆ سارا زیاتر و زیاتر ئەکرد

هەنسکەکانی لە ژوورەکەیا دەنگی ئەیایەوە
نەیئەتوانی بوەستێت! چەندین جار هەوڵی یا بەڵام
بێ ئیسفادە و هۆکار بوو !
هەرکاتێک ئەیوویست بوەستێت و نەگری ئازەرەکانی ئەهاتەوە یاد !
لەگەڵ گریانەکانی گۆرانییە ئارامکەرەوەکەی خۆشی کەوتەوە یاد کە زیاتر و زیاتر وای ئەکرد بگری
ئەیوویست هەرئێستا گوێی لە گۆرانییەکە بێت و هێندەی تر خەمەکانی دڵی هەڵوەرێنێت
گوێی لە کردنەوەی درگاکە بوو
بەخێرایی فرمێسکەکانی سڕی و سەری داخست

' زۆر باشە هەموو شتێک تەواو با بڕۆین

سەیری سارای ئەکرد کاتێک قسەکانی کرد ، سارا سەری بەرزکردەوە و یوونگی چاوە سوورەکانی بینی ...

یوونگی / تـۆ.... گریاویت ؟
کاتێک پرسیاری کرد یاری بە پەنجەکانی دەستی ئەکرد و سەیری کچە گەنجەکەی ئەکرد

سارا سەیری یوونگی کرد و نەیتوانی درۆی لەگەڵ بکات یان
نکۆڵی بکات و سەری ڕاوەشاند

یوونگی / یا تۆ هەر ئەگرییت! دەی بەسە بەسە
با بڕۆین باشە
دووبارە سەری ڕاوەشاندەوە
بەرەو لای ڕۆشت
یوونگی / ئەگەر ڕێگا بەیت .....
سارا لە وەڵاما دەستەکانی کردەوە بۆ ئەوەی یوونگی باوەشی بکات...

yoongi 𓁹
چاوەکانی سووربوون قژە پەمەیەکەی ئاڵۆسکاوە
لێوەکانی گرژ کردوەو و باڵەکانی کردوەتەوە بۆ ئەوەی باوەشی بکەم *خوایە گیان بەڕاستی زۆر شیرینە *

بزەیەکی کرد و بە سارای وت (پەشمەک)پاشان دەستەکانی لە کەمەری ئاڵاند و باوەشی کرد زۆر بە وریایەوە بۆ ئەوەی ئازاری
نەیات ...
سارا لەشەرما سور ببووەوە هەرگیز هێندە لە کەس نزیک نەبووە !




Sara𓁹
خەریکە گیانم دەرەچێت... لەئازارا نا لە شەرما ...
زۆر نزیکە لێمەوە ، ئاخر هەست بە گەرمی هەناسەی ئەکەم ئەتوانم سنگی ببینم کە لەگەڵ هەناسەکانی بەرز و نزمی ئەکات ... ئەتوانم خەتە بچووکەکانی پێستی ببینم ... بەڵام ئەم ویستە شەرمەزارکەرە چیییە!؟ من ئەمەوێت سەر بکەمە سەر سنگی و چاوەکانم داخەم و بڕۆمە گۆشەیەکی ئەو دنیایەی کە خۆم ئەمەوێت هەربەڕاستی ئەمەم ئەوێت ....

﮼تۆهۆکاره‌که‌یتTempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang