8♡

1.9K 287 21
                                    

مین یوونگی بەوپەڕی خێرایی خۆی گەیاندە نەخۆشخانە

یوونگی / خاتوونی پەرستار تکایە کەمێک پێش ئێستا کچێکی گەنجیان هێنا بۆ ئێرە ... لێدرابوو!
پەرستارەکە/ تۆ خێزانی ئەویت!؟
یوونگی / بەڵێ بەڵێ
پەرستارەکە / فەرموو لێرەوە وە تکایە ناوی ئەومان پێ بڵێ
یوونگی / ناوی (سارا )
پەرستار/ ئەی ناوی خێزانەکەی!؟

یوونگی / مین سارا !

لەگەڵ وتنی ئەم وشەیە یوونگی هەستی نەوە کرد کە ئیتر هەرزۆر بەڕاستی سارا هاوسەریەتی!
بەپەلە دوای پەرستارەکە کەوت و ڕۆشتە ژوورەکەی

ســـارا
ســارا

لێوە جوانەکانی تەقیوە و جێگەکەی دیارە
لای چاویەوە ڕووشاوە
دەستەکانی هەمووی لەفافن
پێیەکانی لەفافی پێوەیە !
سەیری پەنجەی پێی کرد
خوێنی لێ دێت!

هاواری کرد (پەرستار)!!!
پەرستار/ چییە بەڕێزم شێتی مەگەر!؟ ئێرە نەخۆشخانەیە نەک کۆڵان!
یوونگی / ئێوە چ جۆرە پەرسارێکن ! ئێرە چ جۆرە نەخۆشخانەیە
هاوارەکانی زیاتر بوون و پەرستارەکان لەدەوری ژوورەکەوە کۆ ببوونەوە تا دکتۆرە گەورەکەی نەخۆشخانە هات
دکتۆر/چی بووە بەڕێزم
ئاهــ بەڕێز مین یوونگی !
بەخێربێن!!! چی بوووە؟

یوونگی ' پێیەکانی خوێنی لێ دێت

پەرستارەکان!!!!!
دکتۆر!!!!/یانی لەبەر ئەوە ئەم هەرا گەورەیەت ناوەتەوە !
یوونگی / بەڵێ ! بۆ من زۆرە ! خێرا بۆی تەداوی بکەن !
من نامەوێت خوێنی لێ بڕوات!

دکتۆر/ باشە زۆر باشە ئێوە لەسەرخۆبن ئێمە ئێستا ئەوە
ئەکەین کە بەڕێزت داوای ئەکەیت

دکتۆرەکە سەیری کرد .. برینێکی هێندە بچووک بوو کە بە پارچەیەکی بچووکی کلێنکس خوێنەکەی ڕا ئەوەستێندرا !
دکتۆرەکە بەدەم تیمارکردنی ساراوە پێکەنینێکی نەرمی
کرد

یوونگی ' بۆچی پێ ئەکەنیت!؟
دکتۆر/ ئەمە شیرینە کە هێندە ئەم کچە گەنجەت لەلا گرنگە
کەمێکیتر هۆشی دێتەوە ئاگاداری بە
یوونگی / تکایە با هیچ پەرستارێکی پیاو نەیاتە ژوورەکەی!
دکتۆر/ ههههـ زۆر باشە

دکتۆرەکە ڕۆشت و بەدواشیا پەرستارەکان و ژوورەکەیان چۆڵ کرد
یوونگی لەلای سارا دانیشت و سەیری ئەکرد
ئەو تەنها ۱۷ ساڵانە ! بۆچی ئەمە چارەنوووسەکەیەتی ! کێ ئازاری داوە! بۆچی ئازاریان داوە ! ئەو زۆر پاک و بێ تاوانە !

دەنگی موبایلەکەی هات
یوونگی / سڵاو باوکە گیان
بەڵێ ئەوم دۆزیەوە
لە نەخۆشخانەین !
کەسانێک ئازاریان داوە
نا نا باوکە .. خۆم ئاگاداری ئەبم پێویست ناکات ئێوە بێن !
تەلەفوونەکەی داخستەوە و چاکەتەکەی دانا و بۆینباخەکەی شل کردەوەو و دووبارە دەنگی موبایلەکەی هات !
(خۆشەویستەکەم)
چاوەڕێی کرد تاکو زەنگەکە تەواو بوو پاشان موبایلەکەی کوژاندەوە
ئەم شتانە چییە ئەیکەم ! بۆچی ! بۆچی گرنگیت لەلام
بچکۆل؟!
هەتا چاوەکانی بەئاگا بوون سەیری کرد و
بست بە بستی سارای پشکنی هەڵوێستێکی بێ بیرکردنەوە کرد و ماچێکی ناوچەوانی کرد و دەستی گرت
بەردەوام بوو لە سەیرکردن تا چاوەکانی قورس بوون و خەوی لێ کەوت

﮼تۆهۆکاره‌که‌یتTempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang