33♡Eᑎᗪ

4.3K 368 217
                                        


با بیکوژین ئەوە زۆر ئاسانە
‎یان....خۆمان دەرمان ئەیەین بو یەکێک لە مناڵەکان و ئەڵێین کە ئەو بووە !



یوونگی / یەکێک گوێی لێ ئەبێت
جایرا/ هەموو خزمەتکارەکانم دەرکرد کێشەی کەست نەبێت


یوونگی تاسابوو ! ڕاستە جایر ا لەلای خراپ بوو بەڵام تاکو ئەم ڕادەیە ؟؟؟
‎ ویستی وەڵامی بداتەوە بەڵام...

جایرا/ یاخود با ئەم منداڵەی سکمان بکوژین وئینجا بڵێین هۆسۆک پاڵی پێمەوە ناوە


ئیتر هەستی کرد ...کەچەندین ساڵە کەسێکی خۆشوویستووە کە نازانێت کێ بووە و لە مێشکی خۆیا ئەم ئافرەتە پەپولەیەی دروست کردوە ئێستاکە لەبەردەمتەتی باسی کوشتن و مەرگی کوڕەکانیان ئەکات

یوونگی / چۆن ئەم قسانە ئەکەیت؟ (زۆر جدی و شۆۆک بوو)
جایرا / کێشەی چییە من بەڕاستی ئەمەوێت یەکێک لەوانە بکەم
یوونگی / تۆ دەستت ئەچێتە کوڕەکانمان ؟ یاخود ئەو کۆرپەیەی سکت؟؟ بەڕاستی؟؟
جایرا/ دەتوانم منداڵم ببێتەوە بەڵام ئەو سەروەتە ناکەوێتەوە
بەردەستم

چیدی نەیتوانی بەرگەی گەمژایەتی جایرا بگرێت و زلەیەکی بەهێزی
لە ڕوومەتی دا



یوونگی/ تۆ نەخۆشی دەروونیت هەیە سوێن ئەخۆم کە تۆ شێتیت

دەستی بە ڕوومەتیەوە گرت و پێکەنی

جایر / وا مەکە کارێکی ناشرین بکەم خۆشەویستم
یوونگی / چی ئەکەیت ؟؟ئەمکوژیت؟
جایرا / نازانم ئەوە لەسەر تۆ وەستاوە

لەبیرت بێت ئێستا تۆ بێ کەسیت وە من تاکە کەسی تۆم

وتی و هەستا و ڕۆشت

یوونگی ڕۆشتە ژووری مناڵەکانی و ماچی ئەکردن و سەیریانی ئەکرد

تیوونگی / من ببورن ئێوە لە مەترسیان لەبەر باوکتان
خۆشمەوێن زۆر زۆر


دوای ماوەیەک مانەوە ڕۆشتە ژووری کارکردنی هەموو ژوورەکان کامێرای چاودێری لێ بوو جگە لەو ژوورە
بۆیە بە ئارامی جگەرەیەکی لە گیفانی دەرهێنا و ئاگرت تێبەردا و کردیە بەینی لێوەکانیەوە بیری ئەکردەوە لە هەموو شتێک
لەو هەموو ساڵەی وەکو ئاو ڕۆشتووە و ناگەڕێتەوە لەو هەموو شەڕە کە لەبەر هاوسەرەکەی لەگەڵ باوکی کردویەتی لەو خراپیانە بەرامبەر هەمووان کردی لەبەر بکوژێک !
بیری لە سارا ئەکردەوە ئێستاکە تاکە شت کە ئارامی بکاتەوە ئەو بوو هەستی ئەکرد پڕ بە دڵی ئێستاکە بۆنی ئەوی ئەوێت ئەوەی ئەوێت لەنێو باوەشی بێت و خەوی بوێت یاخود بە ئارامی گوێ لە ترپەکانی دڵی بگرێت
یان چاودێری هەناسەکانی بکات
بیری ئەکات بەڕاستی بیری ئەکات ئەم شەو بووە بە نۆ شەو کە دوورە لێی وەکو ئەوەی هەزارەها ساڵ بێت لە یوونگی نزیک بووە هەشت شەوی ڕێک هەموو خەونەکانی سارا بوون
دەستی سارا ...پێکەنینی سارا .. لێوەکانی سارا ...باوەشی ....دەستلێدانی سارا


﮼تۆهۆکاره‌که‌یتTahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon