سارا ' بەڵام باوکە من نامەوێت
نامەوێت هیچ شتێکم ناوێت تەنها دەمەوێ لەلای تۆ بم ! تەنها ئەوەم بەسەب.س/ کچەکەم تکایە
ویستی قسەبکات بەڵام دەنگی لێدانی درگاکە هات یەکێک لە خزمەتکارەکان هاتە ژوور و پێی ڕاگەیاندن کە بەڕێز مین داوای بینینی سارای کردوە
ب.س / با بڕۆین کچەکەم
' گەورەم وتی تەنها سارا
جۆن بە نائومێدی سەری داخست و فەرمانی بە کچەکەی دا کە بڕوات و گوێ لە قسەکانی بەڕێز مین بگرێت سارای بێچارەش بە گوێی کرد و بۆ ژوورەکەی بەڕێز مین کەوتەڕێ لەبەختی ئەو لەناکاو یوونگی لەپێشی دەرکەوت و خۆی کێشا بە سنگیدا
سارا ' ئاهـ ببوورە ببورە بەڕێز یوونگی ببورە
چاوەکانی بڕییە سارای پەشۆکاو و بە تۆنە ڕەق و زبرەکەی پرسی ' خۆ تۆ هەگیز ناتەوێت ببیە هاوسەری من وانییە ؟
سارا سەیری کرد و ئەوەی لەودا بەدی کرد توڕەیی بوو بۆیە بە دەنگێکی کز وتی ' ببورە گەورەم بەڕێز مین چاوەڕێی منە
خۆی دزیەوە لە وەڵامدانەوەی پرسیارەکەی ئاخر خۆشی نازانێت ! خۆ هێندە گەورە نییە خاوەن قسە و گفتی خۆی بێت و بڕیارەکانی لەلایەن خۆیەوە بدرێن گەیشتە نهۆمی سەرەوە بۆ لای ژوورەکەی بەڕێز مین درگای ژوورەکەی بەڕێز مین گەورە و سپی بوو دەسکەکەی ئاڵتوونی بوو لەملاو ئەولایشی گوڵدانی گەورەی گرانبەها داندرابوو هەریەکەیان نەخشی جیاوازی دەگمەنی لەسەر کێشرابوو کە سەرنجی ڕادەکێشایت و دەتوانی بۆ چەندین کاتی دوور و درێژ لێی بڕوانی
هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا و دەستی بە سینەیەوە گرت و لە درگاکەی دا
فەرموو
ڕۆشتە ژوورەوە بەڕێز مین / کچەکەم ئەوە تۆیت ؟ وەرە نزیکم دابنیشە
سارا / بەڵێ ' بەرەو ئەو شوێنە ڕۆشت کە بەڕێز مین ئاماژەی پێدا '
بەڕێز مین / کەواتە کچم وەڵامی کۆتایت تۆ ڕازیت ؟
سارا / نـ نـەخێـر بەڕێزمبەڕێز مین / دەمەوێت چەند شتێک بڵێم گوێم بۆ دەگریت ؟
سارا 'بێگومان
بەڕێز مین / کچەکەم مرۆڤ تاکو بڕواتە تەمەنەوە خرور و کەسایەتی خۆی لەلا گرنگ دەبێت کاتێک دەبێتە سەرکردەی ماڵێک هەرگیز نایەوێت قسەی لەو ماڵەدا بشکێت ... من تەمەنێکم تێپەڕاندوە و دەست و ڕووخسارم چرچ بوون وە نامەوێت بەم تەمەنەمەوە قسەی بووکەکەم بەسەر قسەی مندا سەربکەوێت ـ ڕەنگە هێندەم نەمابێت لە ژیان بۆیە تاکو لە ژیاندام مەهێڵە قسەی ئەو لەسەروو قسەی منەوە بێت دوای ئەوەی من مردم وەسێت دەکەم کە جیاببیتەوە و ئازاد بژیت
بەڵێن بێت لەگەڵ ڕازیبوونی تۆ باوکت خاوەنی ماڵ و ئۆتۆمبێل و پێداویستی خۆی بێت
من یەکەم و کۆتا داواکاریمە لە تۆ قسەی ئەو پیاوە مەشکێنە کە چەندین ساڵە درگای ماڵی بۆ واڵا کردوون

KAMU SEDANG MEMBACA
﮼تۆهۆکارهکهیت
Romansaمـیـن یـوونـگی لە پەیوەندیەکی هاوسەرگیری جێگیردایە بەڵام ڕۆژێک لەبەر توڕەیی لەهاوسەرەکەی بڕیارێکی ناجێگیر دەدات و هاوسەرگیری دووەم ئەنجام دەدات لەم ڕووداوانەدا شتەگەلێکی سەرسوڕماوی و نادیادی بۆ دەردەکەوێت ئایا مین یوونگی لە هاوسەرگیریەکی جێگیردا...