19♡

1.5K 213 127
                                    



ئەڵێن کاتێک کە دوو دڵدار
ماچی لێوی یەکتر ئەکەن
لەم ماچەدا لەسەر لێویان
هەردوو ڕۆحیان بەیەک ئەگەن



چاوەکانیان داخستووە دەستەکانی سارا بێ هێز وەستاوون و دەستەکانی یوونگیش لەسەر کەمەرە جوان و سپیەکەیەتی

هەردووکیان فرمێسک لە چاوەکانیان هاتە خوارەوە
چی بڵێم؟ وەسفی چی بکەم؟ من چی بڵێم بۆ ئەم هەستانەی کە خەریکە دروست ئەبن
هەستێک کە زیندوو ئەمرێنێت
مردووش زیندوو ئەکاتەوە
هەستێک گەشاوەو جوان سیس ئەکات
سیسیش گەشاوەوجوان ئەکات
هەستێک گەرمی جەهەنەم و ساردی بەستەڵەکەکانت نیشان ئەیات
هەستێک بێ خواردنەوەی هیچ شەرابێک مەستت ئەکا و بێ خواردنیش تێرت ئەکات
هەستێک بێ ژەهر و شمشێر برینارت ئەکا و
بێ داودەرمانیش چاکت ئەکاتەوە



چیتر نەمزانی چی ئەکەم!
لێوەکانم خستە سەر لێوەکانی
ئایا شوێنەکەم هەڵە پێکاوە؟ یان من مەستم و لێوەکانم لە لۆکە گیرکردوە؟
ئەم نەرمییە ! ئەم گەرمییە! ئەم تامە بێ ناوە!
هەنگوین چییە؟ شلیک و گێلاس چین؟
چۆن بوێری ئەوە ئەکەن ئەوانە بهێنە ئاستی ئەم لێوانە
چی ئەبوو ؟ ئەگەر ئێستا هێزی ئەوەم هەبووایە کات بوەستێنم و تاکو ڕۆحم هێمن ئەبووەوە لێوەکانیم ماچ کردایە
ئاهـ دڵم! هێندە بەپەلە لێ ئەیات کە ئازاری هەیە
ئەم هەستانە چین! چین !
بەشێوەیەک ئەمەوێت بگریم و ئەشمەوێت پڕ بە دونیا پێبکەنم !
ئەمە دڵنیابوونە یان سەرلێشێواندنە منی تیام!
بیرم نایات هیچ کهولێکم خواردبێتەوە
ئەی بۆ وا هەست ئەکەم ئاگام لەخۆم نییە و مەستم؟
ئەم بچکۆلە چی لە من کردوە !؟
ئەم بچکۆلە هێزی دڵی منی بردوە !




شەڕمان بوو ! چیتر خۆم نەگرت و هەموو شتەکانم پێ وت وتم کە ئازاری هەیە ! گریام ویستم قسە بکەم بەڵام...
من مردم؟
ئەم ئارامیە چییە بۆ گیانم هاتووە
وەکو ئەوەی ئێستا لەئارامیا خەو بمباتەوە
ئەم تامە بەهەشتیە چییە !
ئەوە ...ئەوە ...ئەوە لێوەکانی مـیـن یـــوونـگــی'ە!
من ! من ! یەکەم ماچم کرد لەگەڵ هاوسەرەکەم؟
یەکەم ماچی ژیانم لەگەڵ مین یوونگی!
لایەکی دڵم هەڵبەزو دابەزیەتی لە خۆشیا
لایەکی تریشم هەڵبەزودابەزیەتی لەداخا!
داخی ئەوەی یەکەم ماچم لەگەڵ ئەو بوو
ئاخر ئەو ....خاتوو جایرا ... مناڵەکانی...
چی ئەبێت! بۆیەکجار خەم لەکەس نەخۆم و چێژ لە لێوەکانی ببینم
یەک جار نەترسم و وا هەست کەم کە شتێکی هەڵە ناکەم
وازم هێنا ..لە خۆم ..لە ژیان ..لە ڕاستی
ڕۆشتمە دونیای ئارامی لەگەڵ یوونگی
وەکو ئەوەی خەونێک بێت ...
دەستەکانم کردە سەر سنگی و ڕێگەم نەئەدا ماچەکە بواستێت ... ئاساییە هەناسەم پێویست نییە تەنها با بەم شێوەیە بمێنینەوە
دڵم ..ڕۆحم ..جەستەم هەموو داوای ئەوەی ئەکرد ئەم کاتە نەشێوێنم ... ڕازی بووم با ژیان بمبات بۆ ئەو شوێنەی ئەیەوێت





﮼تۆهۆکاره‌که‌یتOnde histórias criam vida. Descubra agora