29♡

1.5K 215 13
                                    


ئەوە تۆ چی ئەکەیت؟؟ بۆچی ئیهمالم ئەکەیت و ڕووم تێ ناکەیت؟
‎دەستەکانی کردبووە گیفانی پانتۆڵەکەی و قسەکانی ئەکرد

‎ئارا / بەتۆ چی ؟

‎هۆسۆک / بۆچی بەم شێوەیە قسەم لەگەڵ ئەکەیت ؟ بۆچی وایت؟بۆچی نەمزانییوە کە ڕەنگی قژت گۆڕییوە ؟ بۆچی وەڵامی پەیوەندی و نامەکانم نایەیتەوە ؟

‎ئارا / نامەوێت (چونکە نەمەویست)
‎ هۆسۆک / سەیری ناو چاوەکانم بکە

‎ئارا سەیری هەموو جێگایەکی ئەکرد تەنها چاوەکانی هۆسۆک نەبێت

‎هۆسۆک/ وتم سەیری چاوەکانم بکە

‎دووبارە هیچ جوڵەیەک نەبوو
‎تاکو دەستی کردە ژێر چەناگەیی و سەری بەرزکردەوە و چاوەکانی گەیاند بە چاوەکانی خۆی

‎هۆسۆک / دەی بیڵێ ... بڵێ نەمەویست دەی

‎ئارا هەستی ئەکرد خەریکە وێڵ ئەبێت و گریان
دایئەگرێت ...هەستی ئەکرد بێ گوومان ئێستا خۆی نووقمی باوەشی دەکات

.

‎بەڵام ئەو وای نەکرد بەڵکو هۆسۆک نووقمی باوەشی بوو

هۆسۆک / زانیم ناتوانیت بیڵێیت زانیم ...

‎ئارا هیچی نەکرد نە باوەشی کرد نە لەنێو باوەشی ڕۆشت تەنها ئەیوویست بەم شێوەیە بمێنێتەوە ....چونکە ئەمە ئەوەیە ئەمە ئەو ئارامییەیە کە لەدوای باوکی پێویستی پێ بوو

‎قەت ئەو هەستەت کردوە؟ تێبگەی کە باوەشی هێندە ئارامە خەریک خەو دەتباتەوە ؟

باوەشی ئەو بەم شێوەیە بوو

خەریک بوو دووبارە بکەونە قسە بەڵام گوێیان لە دەنگی کەسێک بوو....

‎*** تاکو ئەمشەو دڵنیانەبووم کە پێویستە ئەوە بکەم بەڵام ئیتر دڵنیام کە ئەبێت ئەوە ڕووبات ئەم بابەتە زۆر درێژەی کێشا

‎ئارا /ئەوە جایر ا نییە ؟
‎هۆسۆک / شششـــ (خۆی و ئارا'ی شاردەوە )

‎جایرا / نەخێر !!! من پەشیمان نابمەوە زۆرم ویست کۆتاییەکەی
بەم شێوەیە نەبێت بەڵام ئەو گوێی نەگرت .... هەموویان لەناوئەبەم تۆش ئەم هەواڵە ئەخوێنیتەوە

‎ئارا بە ترسەوە سەیری هۆسۆکی ئەکرد و دەستەکانی ئەلەرزی

‎هۆسۆک / من لەلاتم ...لێرەم

‎جایرا پەیوەندیەکەی داخستەوەو ڕۆشت ...


ئارا / ئـ ئ ئەو چی وت؟
‎هۆسۆک/ ششــ ئەزیزی من ئێمە پێویستە لەسەرخۆ و ئارام بین باشە ؟؟
‎ئارا /ئەی ئەی ئەگەر شتێکی خراپی کرد

﮼تۆهۆکاره‌که‌یتTempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang