saraئەو ڕۆشتە دەرەوە لە ژوورەکەم
چۆن ئەتوانێت لەماوەیەکی کەما هێندە بگۆڕێت؟
یەکەمجار هیچ گرنگی نەئەدا و دواتر توڕەبوو کەمێک پێش ئێستاش بە سۆزەوە قسەی لەگەڵ ئەکردم وە وە ماچی کردم! ناوچاوانی ماچ کردم
برینەکەی ماچ کردم
مەگەر ئەکرێت درۆ لەگەڵ خۆم بکەم و بڵێم هیچ دڵم بەم ماچ و گرنگیدانە خۆش نەبوو !؟
خۆزگە ئەکرا....خۆزگە ئەبوو ...خۆزگە ژیان هێندە جوان بووایە کە بکرایە کاتێک ئازارم هەبوو دەستەکانی بگوشم ..کاتێک دڵخۆش بووم زەردەخەنەکانم بەرەوڕووی ئەو بێت...
کاتێک ویستم بگریم ڕووخسارم لەسەر شانەکانی بێت
ئاهـــ ئەوە منیش چی ئەڵێم؟
ئاهــ بەنەفرەت بێت دەستم ئازاری هەیەکەمێک جێگای خۆی ئارامتر کرد و چاوەکانی داخست تەنها ویستی کەمێک ئاسوودە بێت بەڵام..
بیری دایکی ئەکات نەفرەت! ئەگەر ئەو هەبووایە ئێستا من ئاوا لە ژوورێکا تەنها نەئەبووم!
ئەگەر ئەو لێرەبایە ئێستا ژیانم ئاوا نەئەبوو!
باوکم .... بیرت ئەکەم باوکە ئەزانم ڕۆشتوویت چونکە ناتوانیت ببینیت کە من ئاوا ئەژیم
بەڵام بیرت ئەکەم باوکە :( ئەی ئێوە بیرم ناکەن؟
فرمێسکێکی بێ ناز لەچاوەکانی کەوتە سەر کوڵمەکانی
(هەموو شتێک باش ئەبێت) ئەم قسەیەی بە خۆی وت و چاوەکانی قورس بوون و خەو بردیەوەکات هەندێک جار چەندە زوو تێئەپەڕێت ...
لەدرگاکەی درا
خزمەتکارەکە هاتە ژوورەوە
خزمەتکار/ خاتوو سارا نانی ئێوارەت بۆ بهێنم بۆ ئێرە یان بتبەینە سەر مێزی نانخواردنسارا/ چی؟!
خزمەتکار/ خوانی ئێوارە!!
سارا / کاتژمێر چەندە ؟؟
خزمەتکار / حەوت و نیوی شەوە خاتوونم
سارا / چیییی؟!!! من هێندە زۆر خەوتووم؟ بۆچی کەس منی بەئاگا نەهێناوە !
خزمەتکار / بەڕێز یوونگی وتی با ئاسوودە بێت و پشوو بات
وە شەربەتەکەی بەیانیت هێمن کەرەوەی تیا بوو هەڵبەتە
لەبەرئەوەیە کە بەم جۆرە خەوتنت دوورودرێژ بووەسارا/ یــ یــوونـگـی وتی!؟
خزمەتکار/ بەڵی ئەو بەردەوام ئاگادارمان ئەکاتەوە لەوەی خواردنەکانت سوودبەخش بن و هێزت پێ بدەنSara
کاتێک قسەکانی کرد دڵم زۆر بە خێرایی لێی ئەیات
نەفرەت...ئەو نازانێت ئەم کردارانەی خۆی سوودبەخشن بۆ من ! من چییمە ؟ ئاهــ بۆچی وا ئەکەیت بەڕێز یوونگی ئەی ئەگەر کەوتمە داوتەوە نا نا نا !! من هەرگیز نابێت وا بکەمسارا / سوپاس ... من نان ناخۆم
خزمەتکار/ بەڵام بەڕێز مین...
سارا / ئارەزووی خواردنم نییە (بەڵام برسی بوو :)
زۆر سوپاس
خزمەتکار / زۆر باشە (ڕۆشتە دەرەوە لە ژوورەکە)خزمەتکار/ بەڕێزم ئەو وتی کە برسی نییە و نایەوێت نان بخوات
یوونگی / باشە (چونکە لەسەر خوانەکە بوو ئەبوایە ئاسایی هەڵسووکەوتی بکردایە)

VOUS LISEZ
﮼تۆهۆکارهکهیت
Roman d'amourمـیـن یـوونـگی لە پەیوەندیەکی هاوسەرگیری جێگیردایە بەڵام ڕۆژێک لەبەر توڕەیی لەهاوسەرەکەی بڕیارێکی ناجێگیر دەدات و هاوسەرگیری دووەم ئەنجام دەدات لەم ڕووداوانەدا شتەگەلێکی سەرسوڕماوی و نادیادی بۆ دەردەکەوێت ئایا مین یوونگی لە هاوسەرگیریەکی جێگیردا...