20♡

1.7K 254 88
                                    



هەموو ماڵەکە گەڕام ! تۆ چی ئەکەیت لێرە ؟
ئێوە !!
ئەوە من چی ئەبینم







یوونگی / وشــ باشە باوکە تکایە هێواش من بۆتی ڕوون ئەکەمەوە

ب.مین / ئەوت لەباوەشی خۆت کرد؟
هههههــ باشە زانیم ئەمە ڕووئەیات لە ژوورەکەم چاوەڕێت ئەکەم

وای وت و ڕۆشت یوونگی'ش لە شەرمەزاریا شڵەژابوو

بۆکەمێکی تر وردبووەوە لە سارا دەستەکانی وەکو ئەندامێکی بێ کۆنتڕۆڵ ڕەفتاریان ئەکرد
دەستەکانی لەسەر قژ و ڕووخسار و شانەکانی سەمایان ئەکرد...


یوونگی 'نــامەوێـت.....
بەنەفرەتبێــت
نــامەوێـت بڕۆم!
نامەوێ بەجێت بهێڵم نامەوێ لە ئامێزم بترازێی
من چی ئەکەم ! چی ئەڵێم ؟ چۆن بیرئەکەمەوە
من ئەسڵەن کێم ئیتر لەخۆم حاڵی نابم ! ئەسڵەن ئیتر حاڵی نــیــمـ!
نامەوێت بڕۆم ... ئایا ئەمە هێندە شتێکی زۆرە کە نەکرێت؟!
ئەمەوێت بێمە لاتەوە و بخزێمە باوەشتەوە
هێندە بە هێزەوە لەئامێزت بگرم کە ناڵەیەکی بچووک و خنجیلەت لێ ببیستم
تـــۆ چــیـت لـە مــن کـــرد؟!


باوەڕپێکراوبێت یاخود نا یوونگی ماچێکی ناوچەوانی سارای کرد و وردە وردە هەنگاوی ئەنا بۆ دەرەوەی ژوورەکە
هەنگاوەکانی بچووک و هێواش بوو
بە ئومێدی ئەوەی دەنگێک بێت و بڵێ هێی بوەستە پێویست ناکات بڕۆیت لەلای خۆشەویستەکەت بە !

لەکۆتایدا ڕۆشتە دەرەوەی ژوورەکەی و بەرەولای باوکی ڕۆشت

یوونگی/ من هاتم باوکە...
ب.مین / هههـ پێویستم بە ڕوونکردنەوەیە
یوونگی/ هیچ ڕوونکردنەوەیەک بەپێویست نازانم
ب.مین / ئەی ئەوەی بینیم چی بوو ؟
یوونگی / هەڵەیەک بوو باوکە!
ب.مین / یـــوونـگـی!!
یوونگی / باوکە من تەنها جایرا'' خۆشەوێت!
ئەوەی بینیت گەمژایەتی و هەڵەیەک بوو
ڕەنگە تەنها حەز بووبێت...

ب.مین چاوەکانی داخست و هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی ...

ب.مین / ڕەنگە حەز بووبێت!؟
باشە کەوایە

یوونگی / باوکە!

ب.مین / سارا لە کۆمپانیا ئیش ئەکات ئیتر وەکو ئەزانی ... هەرشتێکیش بکات ئاساییە وبۆت نییە خۆت لە ئیشەکانی بئاڵێنیت
لەگەڵ کێ ئەبێت و هاوڕێیەتی کێ ئەکات کاری تۆ نییە..!

یوونگی/ هەرشتێک تۆ بیڵێیت ...

ب.مین / نەتبینمەوە لە ژوورەکەی ئەو..
ئێساش بڕۆ و لەلای هاوسەرەکەتەوە ڕۆژ بکەرەوە


توڕە و نائاسوودەبوو حەزی ئەکرد کات بگەڕێتەوە
بگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی لێوەکانی بوونە میوانی لێوەکانی کچە بچکۆلەکەی هاوسەری
کاتێک بیری لەو ساتە ئەکرەوە ئارامی گیانی داگیرئەکرد
وەکو ئەوەی لەجیهانێکی نوێ بێت
جیهانێک کە پڕە لە خەیاڵ و شتانێکی چاوەڕوان نەکراو
لەو جیهانە یوونگی دەستەکانی تێکەڵ بە دەستەکانی سارا کردبوو وسەمای لەگەڵ ئەکرد
وەکو ئەو شەوەی لە ئاهەنگەکە سەمایان کرد
لەو جیهانە یوونگی کچە بچووکەکەی کردە باوەشی خۆیەوە
وەکو ئەو کاتانەی ئازاری ئەگەیشت
لەو جیهانە یوونگی ماچی لێوەکانی سارای ئەکرد
بەڵام وەکو دوو دڵدار وەکو دووهاوسەری عاشق بەیەک

﮼تۆهۆکاره‌که‌یتTempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang