25♡

1.5K 202 50
                                    

ڕۆشتە ژوورەکەی
تەنانەت گوێی بۆ هۆسۆک و ئایراش نەگرت
دەستی بە سنگیەوە بوو
ئازاری هەیە ....



هۆسۆک/ تۆ بۆچی وا ئەکەیت!!؟ ئەو کە ئێستا خەریکە ئەڕوات بۆ ئەو شوێنە هۆکارەکەی تۆیت
لەبەر تۆ بوور

ئارا/ هۆسۆک ....بوەستە

سارا دەنگی هەنسکەکانی ئەبیسترا ...
ئەو تەنها ئەیووسیت هاوسەرەکەی قبووڵی بکا کە بڕواتە لای

لەپڕ دەنگێک هات

بەڕێز مین / سارا درگاکە بکەرەوە ئەمەوێت شتێکت پێ بڵێم
جۆم/ دەی کچم شتێکی بەپەلەیە

کە گوێی لە دەنگی باوکی بوو بێ دوودڵی درگاکەی کردەوە

هەمووان بەم ڕووخسارە ئاشنا بوون
سوور هەڵگەڕاو و شپرزە ....فرمێسکە زیندووەکان لەنێو چاوییی و مردوەکانیش لەسەر گۆنای
قژی کە چەندین خولەک خەریکی ڕیک کردنی بوو
ئێستا دراوە بەسەریەکا
لێوەکانی زیاتر سوور هەڵگەڕاون

پاڕک بەخێرایی باوەشێکی گەرمی بەخشی بە تاقانەکەی
(گیانی باوکت)

مین / یوونگی وتی کەوا چاوەڕێی ئەکەم

وەستا .... دونیا...کات...ناڕەحەتی... بیرکردنەوە
هەموو شتیک لەلای وەستا
وەکو ئەوەی کە گوێبیستی شتێکی مەحاڵ بووبێت

زۆر بە دەنگێکی کزەوە وتی (چی؟)

مین / بەڵێ.. گەڕایەوە تا پێت بڵێت کە چاوەڕێت ئەکات بەڵام پۆلیسەکان ڕێگریان کرد
بۆیە وتی کە پێت بڵێین چاوەڕێتە ...

چاوەکانی لە سەرسامیە زۆر بە کەمی ئەتروکاند
سەیری هەمووانی کرد لە ژوورەکەیا
تەنها لە دڵەوە چاوەڕێی ئەوە بوو یەکێک بڵێت
دەی سارا خێراکە با بڕۆین ئەو چاوەڕێتە

بەڵام وەکو ئەوەی گوێی لە قسەی دڵی هاوڕێکەی بووبێت بەخێرایی کەوتە قسە

ئارا / ئەگەر وای وتووە کەوایە ... پێویستە بڕواتە لای

مین / زۆر باشە کەوایە با بڕۆین
چەند هەنگاوێک ڕۆشتن بەڵام

جۆن / بوەستن

سارا ئاوڕی بۆ باوکی یایەوە

جۆن / ئەو ... ئێ ئەو وتی با جلیێکی گەورە بپۆشێت ئینجا بێت ....

دڵی دەستی کرد بە ئاهەنگ گێڕان و ڕشتنی فرمێسکی خۆشی

سارا /باوکە چاکەتەکەت دانێ
جۆن / بۆچی ؟
سارا / تکایە باوکە (چاوەکانی وەکو پشیلەیەکی داماوو وابوو)
باوکی چاکەتەکەی دانا و لێی وەرگرت و کردتە بەری

جۆن / بەڵام ئەوە زۆرگەورەیە بۆ تۆ
سارا / گرنگ نیییە ! تکایە با بڕۆین

هۆسۆک / بەتەواوی لەدەست دەرچووە بۆ ئەو گرژ و مۆنە

﮼تۆهۆکاره‌که‌یتDonde viven las historias. Descúbrelo ahora