<=1=>

3.2K 220 59
                                    

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
Vote
~~~~~~~~~~~

:

:

لەسەر بێدەکەم هەستامەوە و دوای ئەوەی دوبارە فرمێسکەکانم سڕی
بە هەنگاوە لاوازەکانم گەشتمە دەستشۆرکە و ڕوخسارم شوشت
پاشان هاتمە دەرەوە بەبێ ئەوەی جلەکانم بگۆڕم دەرچوم لە ژورەکە
بەسەر پلیکانە سپییەکان هاتمە خوارەوە سەیری ئەو دیمەنەی پێشم کرد دوبارە دڵم شکا و هەست بە سڕبونی هەموو جەستەم دەکەم بەڵام نابێت گرنگی پێ بدەم چونکە ئەو ئەوەی دەوێت کەوایە منیش هەمان شت دەکەم تەنها بۆ ئەو

~

وردە وردە نزیکبومەوە و بەبێ دەنگی لەسەر کورسیەکە دانیشتم لەم
ماڵەدا بۆم نییە بەیانی باش بکەم هەربۆیە بە بێدەنگی دەستمکرد بە نانخواردن لەکاتێکدا گوێم لە قسەکانی ئەوان دەبوو باشتر بڵێم گوێم
لە قسەکانی ئەو کەسە دەبوو کە زیاتر لە گیانی خۆم خۆشمدەوێت
دور لە من دانیشتوە وباسی خۆشەویستی خۆی بۆ کەسێکی دیکە
دەکات و نازی کەسێکی دیکە هەڵدەگرێت لە پێش چاوەکانی
من لەکاتێکدا دەزانێت کە من ئازاردەچێژم بەڵام زانینی و
نەزانینی جیاوازی نییە بەلایەوە

~

من هاهـ...من ناوم کیم ناوتە تەمەنم ٢٢ ساڵە خێزانەکەم پێهاتووە
لە دایک و باوک و برایەک وە تەنها یەک هاوڕێم هەیە ئەویش
پارک نیانە باری دارایم زۆر باشە وە من هاوسەرگیرم کردوە
بەڵام چ جۆرە هاوسەرگیریەک هەموو ~~~
چرکەیەک و دەقەیەک و کاتژمێرێک ئازاری دەرونم دەدا

~

لە ئێستادا نامەوێت بیربکەمەوە لە ژیانە ڕەشەکەم
چونکە واملێ دەکات هەر لەسەر ئەم مێزە نەفرەتیە بگریم
لە پێش چاوی ئەو دوانە کە خەریکە یەکتری دەخۆن
بە شێوەیەک وەک ئەوەی هەرگیز بونم نەبێت

~

کەمێکی دیکەم خوارد و هەستامەوە و چومە
لای پلیکانەکان هەوڵم دەدا نەگریم و هاوارنەکەم
بەڵام وەستام و ئاوڕمدایەوە کاتێک گوێم لە دەنگی ئەو بوو

~

جۆنگکوک: کچی گەمژە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر
لە ژورەکەت مەیە دەرەوە نامەوێت ڕوخسارت ببینم

" وەک فەرمانێک وتی و بە دەستی ئاماژەی بە سەرەوەکرد"

~

سەرم بە باشە جوڵاند و بۆکۆتاجار سەیری ڕوخساریم
کرد و چومەوە سەرەوە بۆ ژورەکەم بە هێمنی درگاکەم
داخست پشتم نوساند پێوەی و فرمێسکەکانم نوێ بونەوە

&lt;=you're a very big person=&gt;Where stories live. Discover now