<=8=>

841 154 42
                                    

༆✽༆


✽ ✽ ✽
<__________________________>

چاوەکانم کردەوە بەهەمان شێوەی دەمم ساردی تەواوی قژ و مل و شانەکانمی گرتەوە دەستەکانم لەسەر چاوەکانم دانا و ئەو ئاوە
زۆرەی لەسەر ڕوخسارمبوو لامبرد و چاوەکانم کردەوە لەکاتێکدا
جەستەم هەرزوو دەستی کرد بەلەرزین..چاوم بە خەندە فیزاویەکەی
جۆنگکوک کەوت کە لەسەر جەستەمە و قاچەکانی لە لای ڕاست و چەپی کەمەرم داناوە لەکاتێکدا گڵاسێکی بەدەستەوەیە سەیری دەکردم دڵخۆشدیاربوو...ویستم قسەبکەم بەڵام کۆکیم و لەناکاو ئازارێک هات
بە سەرمدا

~

ناوت: ئەوە تۆ چیت کرد هاا..بۆچی وات کرد

"بە گرژی وتم قژە تەڕەکەم بردەوە بۆ دواوە"

جۆنگکوک: گەمژە لە ئاهەنگەکە پێم وتی کە بەیانی چارەت ئەکەم
ئێستاش ئەوە دەکەم

"بە بزەوە وتی دانەیەکی کێشا بە سەرمدا"


ناوت: من هیچ شتێکم نەکردوە تا بەو شێویە ڕفتارم لەگەڵ بکەیت

"بە ئاسای وتم دەستم گرت بەو سەرمەوە"


جۆنگکوک: بەڕاست هیچت نەکردوە ئەی ئەوە من بووم سەمام لەگەڵ
شۆفێرەکەم دەکرد و پێدەکەنیم لەنێو باوەشی ئاهـ چۆن لەبیرم کرد
خۆ تۆ سۆزانیت ئەوە کاری تۆیە

"بە توڕەیی قسەی کرد و لەکۆتایدا بە بزەیەکی سەیرە سەیری کردم"


ناوت: جۆنگکوک بەسیکە ئەگەر تۆ گرنگی بەوە دەدەیت کەواتە
وەک هاوسەرێک بهاتبای بۆ لام نەوەک لە دورەوە دانیشی
بە ڕەقەوە لێم بڕوانی

"بە کزیی وتم هەوڵم دەدا ئازاری سەرم لەبیربکەم"


جۆنگکوک:ههههه وەک هاوسەر بهاتبام بۆ لات کچی شێتم مەکە
کێ ئەیەوێت خۆی وەک خاوەنی تۆ دەرخات بەڵای خوا

"سەرەتا بە گاڵتەجاڕی پێکەنی و دواتر بە توڕەیی قسەی کرد"


ناوت: کەواتە...ئەگەر گرنگ نیم بۆت وەک بەڵایەک ئەمبینی
بۆچی گرنگی بەوە دەدەیت کە سەمام لەگەڵ کێ کردوە هەربەڕاست
تۆ خۆت لە خۆت تێدەگەی

"بە بێزاری وتم چاوم بڕییە چاوەکانی"


جۆنگکوک: هەی بێ ئابڕوو بێدەنگ بە تۆ پێویستت بە وانەیەکە

"بە هاوارەوە وتی و قژمی گرت"


ناوت: تکایە جۆنگگکوک وامەکە سەرم ئازاردەدەیت ئەوەی
لە ئاهەنگەکە کردت بەس نەبوو

&lt;=you're a very big person=&gt;Where stories live. Discover now