<=13=>

1.2K 145 80
                                    

꡴✬꡴
*
*
*
*
19++++++++++++jk++++++++++++97





هەستم بە گەرمیەک کرد لەسەر کوڵمەم لەهەمانکاتدا ئازارێک بۆ سەرم چاوەکانم هێواش هێواش کردەوە و یەکەم شت سەقفەکەم بینی
چاوەکانم دورخستەوە و سەیری دەوروبەرم کرد هەرزوو
هەمووشتێک وەک گرتە ڤیدیۆیەکی کورت هاتەوە پێش چاوم..
ڕوخسارم گرژکرد و چاوەکانم هەرزوو پڕبوون...سەیری ئەوەی
تەنیشتم کرد کە دانیشتووە بە نیگەرانی لێم دەڕوانێت و سۆزێکی
تەواو لەنێو چاویدا دەبینرێت

~

ناوت: فڕانک تۆ چی دەکەی لێرە..من چیم لێ بەسەرهات
کوا جۆنگکوک

"بە خێرایی پرسیارم کرد و بە چاوە ترساوەکانم سەیریم دەکرد"


فڕانک: ئارامبە..سەرەتا دەرمانەکان ئەوکات قسەکردن

"بە نیگەرانیەوە وتی و هەستایەوە"


~

چی ڕویداوە ئایا جۆنگکوک دەستی لێمدا..من چی دەکەم
لەم ژوورە خۆ ئەمە ژورەکەی جۆنگکوک نییە جەستەم هیچ ئازاری
نییە تەنها سەرم ئازاری هەیە..ژورەکە بەتەواوی لەگەڵ هەموو کەلوپەلەکانی ڕەشن وە فڕانک جیاواز دەردەکەوێت ئەو قژەی
کە هەمووکات بەرزی کردبویەوە ئێستا هاتۆتە خوارەوە بۆ سەر
چاوە سەوزەکانی قەمیسێکی ڕەشی سادەی لەبەرە لەکاتێکدا
چەند قۆپچەیەک کراوەتەوە..بەهەمان شێوە پانتۆڵەکەشی
ڕەش و پان باشە لەم کاتەدا بۆچی بیر لەوە دەکەمەوە منی گەمژە

~

ئەو بوتڵێکی بەدەستەوە کە پڕبوو لە ئاو..پاشان ئاوی بوتڵەکەی
کردە نێو گڵاسێک و ئەو زەرفە بچوکەی لە نزیک بوتڵەکەوە
دانرابوو ئەوەشی هەڵگرت و بەرەووڕووم هات و دانیشت
وە گڵاسە ئاوەکەی بۆم ڕاگرت..سەرەتا سەیری چاوەکانیم کرد
پاشان گڵاسەکەم لێ وەرگرت..ئەویش لەنێو زەرفە بچوکەکەدا
پارچیەک حەبی دەرکرد و لەنزیک دەمەوە ڕایگرت..دەمم کردەوە
حەبەکەم لەسەر زمانم هێشتەوە تا گڵاسە ئاوەکەشم بەرزکردەوە
و خواردمەوە...بەڕاستی پێم سەیرە کە ئارامم لەم بارودۆخەدا
ئایا هی ئەوەیە کە هیچ ئازارێکم نییە وەک ئەوەی دەستم لێدرابێت
یانیش هی ئەوەیە کە فڕانکم لایە و پارێزراوم


~


ناوت: فڕانک تکایە قسەبکە..کاتێک لەهۆشخۆم نەبووم چی ڕویدا
هەرگیز هیچ ژوورێکی لەو شێوەیەم نەبینیوە ئێرە ماڵێکی
دیکەیە وایە

"بە خێراییەوە قسەکانم کرد و بەهەردوو دەستم گڵاسەکەم گرت"



فڕانک: هەمووشتکت پێ دەڵێم تەنانەت ئەوەش کە دەمویست
پێت بڵێم

&lt;=you're a very big person=&gt;Where stories live. Discover now