<=19=>

1K 143 21
                                    

~~~✧✧✧✧✧✧✧✧✧✧~~~

<<<<<<<<<<<<<<<<✥✥✥>>>>>>>>>>>>>>>>

|||||✧✧✧✧✧✧✧✧✧✧||||

درگای ئۆتۆمبێلەکەم کردەوە و بە هەنگاوە هێواش و لەسەرخۆکانم
وردە وردە نزیک دەبومەوە لە درگای چونە ژورەوە لەکاتێکدا دڵم
خەریکە دەریەت و ئەبێت بە دوو پارچەوە بەهۆی خێرا لێدان
چاوەکانم گێڕا هیچ کەسم نەبینی لەنێو باخچەی ماڵەکە
جگە لەو دوو پاسەوانەی بەر درگا گەورەکە..ئەو پەنجەرانەی
کە ڕۆژانە پەردەکانیان لادەبرا و ئێستا هەمووی پەنجەرەکانی
داپۆشیوە وادیارە کەس لەناوی نییە..لەپێش درگاکەوە وەستام
و دام لە درگا..دەی بیکەنەوە..هیچ شتێک نەبوو..دوبارە دام
لە درگا بۆ ماوەی کەمێک چاوەڕێم کرد هەر نەکرایەوە
بەرگەم نەما و خۆم دەسکی درگاکەم گرت و چومە ژورەوە
بەڵام ژورەوە زۆر بێدەنگ بوو بەجۆرێک درتوانی بڵێت
تارمایش لێرە نییە

~

بەتەواوی چومە ژورەوە و سەیری دەوروبەرم کرد
چاوم چووە سەر مێزی نانخواردنەکە..بیرەوەریەکانم هاتەوە
مێشکم..ئەو کاتانەی کە بە زۆر نانم دەخوارد و هەوڵم دەدا
نەگریم بەهۆی کارەکانی جۆنگکوک و سۆیون
چاوەکانم توند داخست و هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی
پاشان سەیری خوارەوەم کرد..نەفرەت خۆزگە هەرگیز
دوبارە ڕێم نەدەکەوتە ئێرە سەیری هەر لایەک دەکەم
دوبارە خەمەکانم بەبیردێتەوە

~

سەیری سەرەوەم کرد تەنانەت هیچ گڵۆپێکیش هەڵنەکراوە
جۆنگکوکی گەمژە لەوانەیە بیەوێت پێم ڕابوێرێت
دەستەکانم لەسەر کەمەرم جێگیرکرد و ویستم هاواربکەم
بەڵام دەنگی درگاکە وایکرد ڕابچەڵەکێم سەیری دواوەم کرد
ئەوە جۆنگکوکبوو..پاڵی دابویەوە لە تەنیشت درگاکە لەکاتێکدا
دەستی لەسەر دەسکی درگاکەوە بوو دواتر خۆی ڕێک کردەوە
هەنگاوی نا بەرەوڕوووم  ئەمە چییە خۆ لە من ساختر دیارە

~

ناوت: تۆ پێم ڕائەبوێریت ها

"بە توڕەیی وتم و سەیری چاوەکانیم کرد"



جۆنگکوک: وەک وتم دەتگەڕێنمەوە

"بە ئاسایی وتی و لێم نزیکبویەوە"



ناوت: هەست ناکەیت زۆر منداڵانایە

"بە گاڵتەوە وتم هەنگاوێک گەڕامەوە دواوە"




جۆنگکوک:هەست ناکەیت کە چەندە بۆم قورسە

&lt;=you're a very big person=&gt;Where stories live. Discover now