19..Jongkook..97
]
/\
[
\/
]
/\
[
\________________________/هەر لەگەڵ وەستانی ئۆتۆمبێلەکە دەسکی درگاکەم گرت و ویستم
دابەزم بەڵام جۆنگکوک قۆڵی گرتم و ئاماژەی بۆ کردم کە دانەبەزم
پاشان جوڵا لە شوێنی خۆی و دەستی خستە ژێر کوشنەکەیەوە
و چەکێکی دەرهێنا لەگەڵ قتویەکی کەمێک بچوک..تەنها سەیرم
دەکرد و دەمویست بزانم دەیەوێت چی بکات لەهەمان کاتدا
دەترسام و دەگریام~
چەکەکەی لەسەر ڕانی دانا و بەهەردوو دەستی قتوەکەی
گرت و کردیەوە پاشان قتوەکەی بە کراوەی لەسەر ڕانی
دانا و چەکەکەی هەڵگرت..بێگومان ئەوەی ناو قتووەکە
فیشەکە..ئەو بڕێکی زۆری خستەنێو چەکەکە پاشان
قتوەکەی خستەوە شوێنی خۆی و دەستکاری چەکەکەی کرد~
جۆنگکوک: ناوت سەیرکە..ئەگەر دانەبەزی و لێرە بمێنیتەوە
باشتر دەبێت"بە خێرایی وتی و سەیری کردم"
ناوت: بەڵام ناتوانم ڕێگەبدەم تۆ بەتەنها بڕۆی وە نیان
پێویستی بە منە"بە گریانەوە وتم و بە دەستم ئاماژەم بۆ ماڵی نیان دەکرد"
جۆنگکوک: سەیرکە گیانەکەم ئارامبەوە تۆ لێرە بمێنەوە
لە ئێستادا وا باشترە تەنها من بڕۆم وە هەرگیز نەکەی
ئەم ئۆتۆمبێلە نزیک ماڵی نیان بکەیتەوە چونکە ئەگەری هەیە
گولە بارانت بکەن"دوبارە بە خێرایی وتی و درگای ئۆتۆمبێلەکەی کردەوە"
ناوت: نـ ناتوانم جۆنگکوک تکایە با منیش بێم
"بە تکاوە وتم و قۆڵیم گرت"
جۆنگکوک: بەڵام منیش ناتوانم تۆ بخەمە مەترسیەوە هەم
دڵنیابە هیچ ڕونادا لەوانەیە تەنها بە بەخشینی کەمێک پارە
بڕۆن..تکایە ناوت تێبگە ئازیزم"بە ئاسایی وتی و دەستمی لە قۆڵی کردەوە و سەری بەباشە
جوڵاند وەک ئەوەی بڵێ تێگەیشتی"ناوت: باشە چاوەڕێ دەکەم بەڵام ناتوانم بۆ ماوەیەکی زۆر
چاوەڕێ بکەم بەرگە ناگرم"بە هەنسکەوە وتم و دەستم جوڵاند بۆ نیشاندانی ئەوەی
کە بەڕاستی نازانم بەرگە بگرم"جۆنگکوک: باشە تەواو وەک پێم وتی لێرە دەمێنیتەوە
هەتاکو دەگەڕێمەوە"بە خێرایی وتی و دابەزی لە ئۆتۆمبێلەکە و درگاکەی
داخستەوە لە دوای خۆی"
YOU ARE READING
<=you're a very big person=>
Actionڕویــکــردە لـایـەکــ بــە چــاوە ســوور و ئــاوســاوەکــانــیــ.. دەســتــە لــەرزیــوەکــەیــ بــرد بــۆ وێــنــەیــەکــ و ســەیــریــ کــرد هــەنــســکــێــکــ لــە دەمــیــ دەرچــوو پــاشــانــ پــەنــجــەکــانــیــ لــەســەر وێــنــەکە دانــا ب...