<=6=>

1K 166 113
                                    

-
/////
____
-
\\\\\
____
-
...::::::::::::::::::::::::::::::...

تاریکی دەوروبەرمی داپۆشیوە لەسەر ڕێگایەک وەستابووم
لەکاتێکدا جۆنگکوک و سۆیون لە پێشمەوە بوون بەڵام ئەوان
سەیری منیان نەدەکرد بەڵکو بەرامبەر یەک وەستابوون وە
قسەیان دەکرد تا سۆیون وەرەقەیەکی دایە دەستی جۆنگکوک
و پاشان قەڵەمێکی دەرهێنا لەنێو جانتا سەوزە گرانبەهاکەی
ئەوەشی دا بەدەست جۆنگکەوە پاشان بینیم واژوی لەسەر
وەرەقەکە کرد سۆیون پێکەنی و وەرەقەکەی لە دەستی برد
پاشان دەستی بردەوە نێو جانتاکەی بەڵام شۆکبووم بەوەی
بینیم چەقۆیەکی گەورەی دەرهێناکردی بە سکی جۆنگکوکدا
وە جۆنگکوک کەوتە سەر زەویەکە سۆیون نەوەستا بەڵکو
دابەزییە ئاستی و بەردەوام چەقۆی بە سکیدا دەکرد و لەگەڵیدا پێدەکەنی وەک شەیتان

~

هەرچی هاوارم دەکرد و دەمویست ڕابکەمە لایان بەڵام نەمدەتوانی
چاوەکانی جۆنگکوک هاتنە سەرم کە فرمێسکیان دەڕێژا دەستی
بەرزکردەوە بۆم بەبینینی دەستە سورەکەی کە بە خوێنی خۆی
سووربووە دە هێندەی تر دەنگم بەرزکردەوە و هاوارم ئەکرد
لێوە لەرزیوەکانی و بینینی جەستەی بە کەوتوی
شێتی دەکردم هەرچەند گوێم لە دەنگی نەبوو بەڵام توانیم
بە جوڵاندی لێوەکانی بزانم دەڵێت چی

ئەو وتی 'بمبورە من پەشیمانم"

~

دوبارە هاوارم کرد و هەوڵی ڕاکردنم دەدا تا بینیم
سۆیون چەقۆکەی کرد بە چاوی جۆنگکوکدا و ڕوخساری
شێواند.

~

چاوەکانم کردەوە و بە توندی هەناسەم دەدا هەستم دەکرد
دەستی چەندەها کەس لەسەر ملمن و دەیانەوێت بمخنکێن
سەیری دەوروبەرم کرد سونام بینی کە دەستی گرتبووم
فرمێسکی دەڕشت من هەر لەسەر سۆفاکەم بەڵام قەمیسەکەم
لەبەردایە و جەستەم دیارنییە وە هەست بە ئازارێکی کەم
دەکەم لەسەرم بەڵام گرنگیم نەدا ئەوەی ئێستا گرنگ بێت
ئەوەیە کە جۆنگکوک زانی یان نا

~

سونا: تۆ باشی ئازارت نییە چی بکەم دەرمانەکانت بۆ بێنم
ئاو دەخۆیتەوە دەتەوێت بانگی پزیشک بکەم

"بەخێرایی و دەنگە لەرزیوەکەی چەند پرسیارێکی ئاڕاستەکردم
لەسەر سەرم وەستا"

ناوت: سونا مەگری من باشم بەڵام جۆنگکوک ئەو زانی

"بە ترسەوە پرسیم و سەیرئ چاوە پڕەکانی سونام کرد"

سونا: نا ئەو نەیزانی چونکە دوای بورانەوەت
بانگی من کرد پاشان بەبێ هیچ پرسیار و قسەیەک
ڕۆشت

&lt;=you're a very big person=&gt;Where stories live. Discover now