<=17=>

988 160 40
                                    

:/:
{}
|
{}
19:\:97
—————————————————————-

لە نەخۆشخانەکە هاتمە دەرەوە و بەو زەرف و وەرەقانەی
دەستم هەستم بە ناخۆشی دەکرد بەڵام هیچ کارێکیش
لە توانامدا نییە..سەرکەوتمە سەر ئۆتۆمبێلەکەم و وەرەقەکانم
خستە نێو زەرفەکەوە و هەڵمدایە سەر کوشنەکەی تەنیشتم
سەرم نوساند بە سوکانەکەوە و هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی


~

دوو ڕۆژ پێش ئێستا..واتا ئەو کاتەی جۆنگکوکم
بینی لە یانەکە..شەڕێکی گەورەیان کرد لەگەڵ فڕانک
وە لەکاتی ناوبژیوانی کردنیان زەرپم بەرکەوت و کەوتم
بە زەویدا سەرم ئازاری زۆری بۆ دروست بوو بەڵام
گوێیم پێ نەدا و پێموابوو باش دەبم تەنها ماوەیەکی
کەمی دەوێت..ئەو شەوە لەگەڵ جۆنگکوکدا گەڕامەوە
بەهۆی کەلەڕەقەیەکەیەوە نەمتوانی ڕەتی بکەمەوە


~


وە ئەمڕۆش نەمتوانی دان بە خۆمدا بگرم هاتم بۆ نەخۆشخانە
دوبارە پشکنینم کرد بەڵام ئەمجارەیان هیچ شتێک بونی
نییە بەناوی هیوا بۆ چاک بونەوە..ئەوان ئاگاداریان
کردمەوە کە باردۆخم لە خراپترین حاڵدایە و هیچ
شتێکیشیان لە دەست نایە



~


بەڕاستی من ناترسم لە مردن بەڵام ئێستا ناخم
جیاوازترە..جاران ئاواتم بە مردن دەخواست بەڵام
ئێستا نامەوێت..بەڵکو حەزدەکەم زیاتر بژیم ئەزمونی زیاترم
هەبێت کاتی زیاتر لەگەڵ خێزانەکەم هاوڕێیەکم
بەسەرببەم..بەڕاستی من ئێستا نامەوێت بمرم بەڵام هیج شتێک
لە توانای نە من و نە دکتۆریش نییە مەگەر خودای گەورە
خۆی یارمەتیم بدات



~


وە ناتوانم ئەم بابەتە بشارمەوە لەوانەیە لەهەرکاتێکدا
بێت و بە جەستەیەکی بێ ڕۆح بکەومە سەر زەوی
ئاهـ خودایە باسکردنی قورسە وە دەزانم خێزانەکەم
زۆر دڵگران دەبن


~


ئای ئەشق چیت بە من کرد
ئەگەر ئەشق کەسێک بایە ئەوە دەمکوشت
ئەوە وەک دڵۆپە ژەهرێک وایە کە دەکەوێتە نێو ناخت
وە بەشێوەیەکی زۆر خێرا بڵاودەبێتەوە نەک ناخ بەڵکو
تەواوی جەستەت داگیردەکات بەتایبەت مێشکە داماوەکەت


~

هەرگیز پێم وانییە بتوانم بە شێوەیەکی ڕاست و دروست
وەسفی ئەشق بکەم..ئەوە شتێکی دەگمەنە لە مرۆڤدا
کە تەنها کەسەکە خۆی تێدەگات مەبەستم لەو کەسەی
کە ئاشق دەبێت باشتربڵێم ئەو کەسەی کە توشبوی
ئەە دڵۆپە ژەهرە بووە


&lt;=you're a very big person=&gt;Where stories live. Discover now