<=5=>

998 166 26
                                    

•♡︎بـــەیـــانـــیـــ♡︎•

•:~:•

لە گەرماوەکە هاتمە دەرەوە و بەرەو دۆڵابەکەم ڕۆشتم و کردمەوە
پاشان سەیری ناوەوەیم کرد...دوای بیرکردنەوەیەکی کەم دەستم
درێژکرد بۆ پانتۆڵێکی ڕەساسی کە خەتی سپی تێدایە لەگەڵ
قەمیسێکی سپی ئاوڕمدایەوە و هەنگاوم نا بۆ پێش بێدەکەم
جلەکانم لەسەری دانا و دوبارە گەڕامەوە لای دۆڵابەکەم و جلی
ژێرەوەم دەرهێنا و درگاکەم داخستەوە پاشان چومەوە پێش بێدەکەم
جلی ژێرەوەشم لە تەنیشت جلەکانی دیکەوە دانا

~

ڕۆبەکەم لابرد و جلەکانم پۆشی...لەگەڵ داخستنی قۆپچەکانی
قەمیسەکەی بەرم چومە پێش ئاوێنەکە و ملیوانەکەشیم چاک کرد
پاشان قەمیسەکەم کرد بە ژێری پانتۆڵکەمدا بەم شێوەیە جوانترە
دەستم هێنا بە قژمدا و شانەم کرد بەبێ هیچ شتێک بردمەوە
بۆ دواوە..قژی خۆمم زۆر بە دڵە بەڵام جۆنگکوک بەدڵی نییە
هەر ئەمەشە وام لێ دەکات هیچ بیرۆکەیەکم نەبێت سەبارەت بە
ستایلی قژ تەنها پشتگوێی دەخەم و گرنگی نادەم

~

تاقەتی مەیکئەپم نییە شەو پێش ئەوەی بڕۆم بۆ ئاهەنگەکە
ئەیکەم ئێستا بابڕۆمە خوارەوە و خواردن بخۆم هەرچەندە
نامەوێت هیچ خواردنێک لە گەروم بڕواتە خوارەوە بەهۆی ئەو
ڕوداوەی شەوەوە کە بەرسەرمداهات ئێستاش تێناگەم بۆچی
ماچی کردم و دواتریش توڕەبوو و بە سۆزانی ناوی بردم وەک
ئەوەی من واملێ کردبێت بە زۆری ماچم بکات...ئەمە سەیرە

~

لە ژورەکەم چومە دەرەوە و سەیری خوارەوەم و کرد
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و کەمێک دڵخۆشبووم بەوەئ سۆیونم
نەبینی تەنها جۆنگکوکم بینی کە بەبێدەنگی دانیشتبوو و دەستەکانی
لەسەر مێزەکەبوون و لەیەکتری ئاڵاندبوو وەک ئەوەی بیربکاتەوە
ئایا ئەو بیر لەوە دەکاتەوە کە ئێستا چۆن دوبارە من خەمباربکات
یاخود دوبارە زلەم لێدەدا یانیش باسی ئەوەی دەکات کە ئەم شەو
کاتم نابێت بەهۆی ئەوەی دەڕۆمە ژێرەوەی پیاوێک

~

دڵم پڕبوو....دەستم بەرزکردەوە و دانەیەکم کێشا سینگمدا
وەک ئەوەی بکێشم بە دڵمدا و بمەوێت بوەستێت لە خێرا لێدان
ئەو ئازارە زۆرە...دەستم دورخستەوە و دوبارە هەناسەیەکی قوڵم
هەڵمژی هەرچەند دەمەوێت خراپ بم بەرامبەرت لەکۆتایدا هەر
شکست دەهێنم و دڵم ڕێگەم پێ نادا خۆزگە دەتزانی خۆزگە

~

هاتمە خوارەوە و بەبێ دەنگی دانیشتم و ئاگاداری ئەو بووم
کە سەیری دەکردم خۆمم لە گێلی داو و سەیری خواردنەکانی
سەر مێزەکەم کرد و نەمدەزانی چی دەکەم تەنها دەستم ڕادەکێشا
بۆ هەندێک خواردن و دەمخستەسەر قاپەکەم هەرچەندە سەیری ئەوم
نەدەکرد بەڵام بیر و هۆشم لای بوو هەر لە ئێستەوە خۆم ئامادەبکەم
بۆ قسە ڕەق و لێدانەکانی باشە تاکو دوبارە نەگریم بەڕاستی
بێزارم لە دوبارە بونەوەی شتەکان

&lt;=you're a very big person=&gt;Where stories live. Discover now