<=7=>

1K 165 29
                                    

.
.
.
............////............

لەسەر پلیکانەکان هاتمە خوارەوە بەلای جۆنگکوکدا تێپەڕیم
بەبێ ئەوەی دوبارە سەیری بکەمەوە درگاکەم کردەوە و چومە دەرەوە
بارانێکی کەم دەبارێت تک تک بەڵام دیمەنەێکی جوانە وە زۆریش ساردە باشترە زوو بڕۆمە لای فڕانک...تەنانەت بۆ ئاهەنگ و
کۆبونەوەی خێزانی هەرچیەک بێت جۆنگکوک هەرگیز پێیخۆش نییە
لەگەڵ ئەو لەنێو ئۆتۆمبێلێک بم هەربۆیە ئێستا بەتەنها دەڕۆمە لای
فڕانک ئەویش بۆ نێو ئۆتۆمبێلی خۆی..لە دوای خۆمەوە گوێم لە
کردنەوەی درگاکەبوو جۆنگکوکیش هاتە دەرەوە سەیری فڕانکم کرد
کە هەرزوو بەرەوڕووم هات بە چەترێکەوە لەگەڵ خەندە جوانەکەی
سەر لێوەکانی لە تەنیشت یەکەوە دەڕۆشتین تا گەشتینە ئۆتۆمبێلەکە
درگاکەی بۆ کردمەوە و سەرکەوتم

~

لە جامەکەوە بینیم چەترەکەی بچوککردەوە و خۆشی سەرکەوت
پاشان دەستیکرد بە شۆفێری خەریکبوو دەردەچوین بەڵام
جۆنگکوک بەخێرایەکی زۆر بە ئۆتۆمبێلەکەی بەلاماندا تێپەڕی
وەک ئەوەی داخ لە دڵ بێت بێگومان چونکە سۆیونی لەگەڵ نییە
یاخود بێزارە چونکە من دێم بەرحاڵ گرنگ نییە با ئەمشەو
کەمێک دڵخۆشبم دواتر دەبێت بڕۆم بۆ ژورەکەی سۆیون بەڵکو
بەڵگەیەکی دیکەم دەستبکەوێت..بەو هەڵسوکەوتەی جۆنگکوک
فڕانک بە بێ هیوایی سەری بادا و دەستیکردەوە بە شۆفێری

~

لە ماڵەکە دورکەوتینەوە بەسەر شەقامەکانی سیئۆلدا تێدەپەڕین
هەندێکجار دەڵێم سوپاس بۆ تۆ خودایە کە لە کۆریا دەژیم
بەڕاستی دیمەنێکی زۆر جوان و سەرنجڕاکێشی هەیە
تەنانەت بینینی خەڵەکەش کە خەندە دەکەن و کات لەگەڵ ئازیزانیان
بەسەردەبەن بەبێ ئەوەی بزانی کە بۆچی پێدەکەنێت یان بیناسی
تۆش پێکەنینت دێت..خواردنەکانی سەر شەقام کە هەڵمیان لێ
بەرزدەبێتەوە و خاوەنەکانیان بە خەندەوە و قسەی خۆش پێشکەشی
کڕیارەکانی دەکات ئەوانیش بە جۆش و خرۆشیەوە وەریدەگرن و تامی دەکەم بینینی ئەمانە دڵم خۆشدەکات نازانم من وام
یان بۆ هەمووکەس وایە بەڵام هەر لە منداڵیەوە ئاشقی وڵاتەکەمم

~

فڕانک: ناوت تۆ زۆر جوان دەردەکەوی دڵنیام لەنێو هەموویاندا
وەک مانگ گەورەتر و دروشاوەتر دەبێت ئەوانیش بە ئیرەیەوە
لێت دەڕوانن

"بە خەندەوە ستایشی کردم و سەیرکردنێکی کەمی پێمدا
لە ئاوێنە بچوکەکەوە"

ناوت: زۆر سوپاس وە تۆش قۆز دەردەکەوی لەنێو ئەو قاتە
نیلیە بەڕاستی لە من زیاتر شایەنی ستایشی

"بە کەمێک شەرمەوە وەڵامیم دایەوە و دەستم لەسەر سنگم دانا"


فڕانک: هەرچەند قۆزبم بەراورد بە تۆ ناکرێم
وە خۆشم دەزانم ڕەنگی نیلیم لێ یەت

&lt;=you're a very big person=&gt;Where stories live. Discover now