=
••••••••••••
=
ڕۆژی دوایی
بەخێرایی تیلەکەم داخست و مۆبەکەم کرد بە شەحنەوە پاشان
بە خەندەوە بەرەو گەرماوەکە ڕۆشتم هەر بەدەم ڕێگاوە بۆدیەکەم
داکەند و فڕێمدایە سەر ئەو مێزە بچوکەی کە پێداویستی گەرماوی
لەسەرە پاشان چومە نێو بانیۆکە قژم هێنایەوە بۆ پێشەوە
و دەستمکرد بە شۆردنی کەمێک پێش ئێستا قسەم لەگەڵ نیان
کرد سەبارەت بە ئاهەنگی ڕۆژی لە دایکبوونی دایکم دەمویست
نیانیش لەگەڵمان بێت..تاکو ئێستا نازانم چ دیاریەکی بۆ بکڕم
لەلایەک بیر ملوانکەیەکی ناسک دەکەمەوە لایەکیش بیر لە درێس
دەکەمەوە بەڵام ئەمانەم بۆ کردووە لە ئاهەنگەکانی پێشتری وە بە
دڵنیایەوە ئەو کەسانەشی کە دێن هەو ئەو شتانە دێنن بۆیە دەمەوێت
دیاری من جیاوازترین بێت لەنێو هەموواندا چونکە لەوانەیە کۆتا
ئاهەنگ بێت کە بتوانم تیایدا بەشداربم....~
سەیری قژم کرد کە بەهۆی تەڕیەوە ڕەنگەکەی تۆختربووە
لەڕاستیدا قژم زۆر جوانە زۆر زۆریش بەدەگمەن کچێکئ
کۆری دەدۆزیتەوە هەمان قژی منی هەبێت بەڵام ئەوکاتانەی
کە جۆنگکوک دەیگوت ناشرینە و جوان نییە بەشێوەیەک قژم
دەئەهاتە پێش چاو کە هەرتاڵێک وەک مارێک وایە بەسەرمەوە
کاتێک کەسێکی ئازیزمان ڕەخنێک یاخود قسەیەکی ناخۆشمان
بەرامبەر دەکات زۆر جیاوازترە لەوەی کەسێکی ئاسایی یاخود نەناسراوێک دەیکات بەتەواوی جیاوازە~
ئەگەر هەموودونیا بیانگوتبا ناشرینە ئەوە بەلامەوە گرنگ
نەدەبوو بەڵام بۆ جۆنگکوک..ئەگەر بمتوانیبایە ئەوە قژم دەگۆڕی
بەرحاڵ با ئەمڕۆ بۆ جۆنگکوک نەبێت پیوێستە لەو ماوە کەمەدا
بۆ کەمێکیش بێت وەک بەشەر بژیم و هێندە بیر نەکەمەوە
لە جۆنگکوک و یادگارییە ناخۆشەکانم لەگەڵی~
~دوای ماوەیەک~
~
لە گەرماوەکە هاتمە دەرەوە و پانتۆڵێکی ڕەش و بۆدیەکی
نیلیم لەبەرکرد دەستبەجێ وشککەرەوەکەم بەکارخست و خۆمم
خەریک کرد بە وشککردنەوەی قژم...من بەڕاستی گەمژەم
هەر بەڕاستی گەمژەم زۆریش گەمژە..دەمویست بمرم لەبەرچی
لەبەرکێ خۆزگە بەو کەسانەی کە دەژین و خۆشی لە ساتەکانی ژیانیان دەبینن ئیتر بەهەر جۆرک بەهەر ژیانێک بێت ئەو کەسەی
دەڵێت "مرۆڤ قەدری هیچ نازانێ تا لەدەستی نەدا'
ئێستا منیش لەو بارەدام دوای ئەوەی زانیم کە چیتر هیچ
هیوایەک نییە پڕ بە دڵ شەرمەزارم بۆ ئەو ستانەی داوای
مردن دەکرد لە خودا وە ئێستاش نامەوێت
YOU ARE READING
<=you're a very big person=>
Actionڕویــکــردە لـایـەکــ بــە چــاوە ســوور و ئــاوســاوەکــانــیــ.. دەســتــە لــەرزیــوەکــەیــ بــرد بــۆ وێــنــەیــەکــ و ســەیــریــ کــرد هــەنــســکــێــکــ لــە دەمــیــ دەرچــوو پــاشــانــ پــەنــجــەکــانــیــ لــەســەر وێــنــەکە دانــا ب...