<=10=>

930 153 34
                                    

:
𖧷
:
𖧷
:
𖧷
.............::::::::::............

~دوای سێ ڕۆژ ~


نیان: کەواتە بەو شێوەیە هەمووشتێک ئاشکرادەکەیت
بەڕاستی ناوازەیە دەمەوێت منیش لەوێ بم و بینەری ئەو شانۆیە بم
کە تیایدا سۆیون سوک دەکرێت

"بە دڵخۆشیەوە قسەکانی کرد و لەکۆتایدا چەقەنەیەکی لێدا"




ناوت: بەڵێهـ بەو شێوەیە جا لەو کاتەدا سۆیون لەنێو باوەشی
جۆنگکوکە..وە کاردانەوەی جۆنگکوک بەداخەوە نادیارە چونکە
سۆیونی خۆشدەوێت دڵنیانیم کە ئازاری دەدا یان نا بەڵام
هیوادارم دوریخاتەوە لە ژیانی خۆی

"بە هێمنی وتم و قومێکم لەوەی دەستم دا"





نیان: ئێ دوای ئەوەی سۆیون تەواوبوو چی دەکەی
هەر لای جۆنگکوک دەمێنیتەوە

"بە ئاسایی وتی و دەستەکانی لەیەک گرێ دا"






ناوت: ئەگەریش بمەوێت ناتوانم..چونکە من نەخۆشم وە مانەوەم
لەگەڵ جۆنگکوک کە ڕەقی لێمە و لەهەرکاتێکدا بێت ئازارم دەدا
بەمەش دەکەومە مەترسیەوە هەمیش خۆشەویستی بەزۆر نابێت
من لە جۆنگکوک جیادەبمەوە و ژیانێکی جیاوازتر دەژیم

"بە هێمنیەوە وتم لە کۆتایدا چاوەکانم داخست بۆ ماوەیەک
پاشان کردمەوە"






نیان: ئەوەم بە دڵە دەیڵیێت بەڵام دڵنیای لەوەی دەتەوێت بیکەیت
ئایا ئەوە خواستی دڵتە

"بە کەمێک شۆکەوە وتی دەستمی گرت"







ناوت: هاهـ بەڵی ئەوە خواستی دڵمە ئێستا دەزانم کە چیم دەوێت
من دەمەوێت بژیم..ژیانێکی ئاسودە بەبێ ئەوەی بیربکەمەوە
لەوەی دوبارە چی دەبینم ئەو کەسەی کە خۆشمدەوێت چیم لێ دەکا
دڵنیام ئاسان دەبێت هەرخۆی شتیک نەبووە بە ناوی ئێمە
جیابونەوەمان خراپ نابێت بەڵکو زۆریش باش دەبێت

"بە جدیەوە وتم دەستی نیانم گرتەوە"






نیان: من هەمیشە لە پشتی تۆم..قسەیەک قازانجی تۆی تیانەبێت
نایکەم بۆت بەڵام ئەو بڕیارەی داوتە بەلای منەوە زۆر باشە
بۆچی بەهۆی کەسێکی دڵ ڕەق و سپلە ژیانی خۆت وێران بکەی
ئەسلەن زۆر کەس هەن لەو باشتر..دڵنیام لەوەی دڵخۆش دەبی

"بە هێمنیەوە خەندەی کرد دواتر بە کەمێک توڕەیی سەیری
زەویەکەی کرد"






ناوت: سوپاس نیان من ئەوە دەزانم بەیانی کارەکە تەواودەکەم
ئێستاش سێ بەڵگەم لایە وەرەقەکە تێستی دوگیانیەکە وە لەهەمووی
گرینگ تر گرتە ڤیدیۆیەکە

&lt;=you're a very big person=&gt;Donde viven las historias. Descúbrelo ahora