<=14=>

1.1K 143 100
                                    

❧★☙
☙❧☙❧☙❧☙❧☙❧☙❧☙❧☙❧☙❧☙❧☙

/
\
|
/
\
★•••••••••••★

سەیری زەویەکەم کرد و دەستەکانم توند گوشی پاشان
سەرم بەرزکردەوە و بە چاوە پڕەکانم سەیریم کرد کە هاتە ژورەوە
بەخێرایی لە باوەشی گرتم و دەستی بە قژمدا دەهێنا زیاتر
دڵم پڕبوو باوەشم لێدایەوە و سەرم لەسەر سینگی دانا


~

جینوای: تاقانەکەم ئارامبەوە..باوکت لێرەیە

"بە هێمنیەوە وتی و بە سۆزەوە دەستی بە قژمدا دەهێنا"


ناوت: بـ باوکە بمبورە بڕوابکە مـ من نەمدەویست خەمبارتان بکەم

"بە گریانەوە وتم و سەرم زیاتر نوقمی سینگی کرد"



جینوای: ششش داوای لێ بوردن مەکە..من و دایکت
لێت تێدەگەین

"بە هێمنی وتی و ڕوخسارمی گرت بە دەستە گەورەکانی"



ناوت: باوکە

"بە دڵ پڕیی وتم و سەیری چاوەکانیم کرد"



جینوای: گیانی باوکە ئارامبەوە مەگری نامەوێت
چاوە جوانەکات سوورببنەوە

"بە سۆزەوە وتی و فرمێسکەکانی بۆ سڕیم"

~

هەستم بە گەرمیەک دەکرد کە لە ناخی دڵمەوە سەری هەڵدا
وە ئێستا زیاتر دڵم پڕبووە..وەک کچێکی بچوک کە بیەوێت
باوکی ئاگاداربکاتەوە لەوەی کەسێک هەراسانی کردووە
ئاخر چی بکەم..ناخم دەسوتێ

~

لەتەنیشت باوکمەوە دانیشتم لەکاتێکدا دەستە بچوکەکەم
لەنێو دەستە گەورەکانی دابوو جارجار ماچی دەکردم و بەسۆزەوە
سەیری دەکردم وە فڕانک بەرامبەرمان بوو بە نیگەرانیەوە لێی
دەڕوانیم وەک ئەوەی هەست بەو گەردەلولەی ناخم بکات بەڵام
نەخێر هیچ کەس ناتوانێت هەستی پێ بکات ج جای ئەوەی تێبگات

~

جینوای: ئازیزی بابە..بەڕاستی دەتەوێت لە جۆنگکوک
جیاببیتەوە یاخود نا..وە ئەوەش بزانە ئەوەی دەیڵێت تەنها ئەوەیە

"بە هێمنیەوە وتی و ماچی کوڵمەی کردم"



ناوت: بـ باوکە مـ من..بەڵی دەمەوێت جیاببمەوە

'بە دودڵیەوە وتم بەڵام چاوەکانم ڕەقیان نیشان دەدا"



جینوای: باشە با ئەمە بەس بێت بۆ ئەمڕۆ
ڕۆژی دواتر باشتر گفتۆگۆ لەسەر ئەم بابەتە دەکەین ئێستا
دەتەوێت لەگەڵ باوکت بێتەوە بۆ ماڵەوە یاخود دەتەوێت لەگەڵ
فڕانک بمێنیتەوە

&lt;=you're a very big person=&gt;Where stories live. Discover now