<=21=>

625 94 59
                                    

꥟꥟꥟꥟꥟
꥟꥟꥟꥟꥟꥟꥟꥟ ✵✵✵ ꥟꥟꥟꥟꥟꥟꥟꥟
꥟꥟꥟꥟꥟
*

**

چەند هەنگاوێکم نا بۆ ئەوەی زوتربگەم بەو قۆڵانەی
لە دورەوە هاواری لەباوەشگرتنم ئەکەن..هەمووشت بيدەنگبوو
تا ئەو کاتەی خۆمم بینیوە لەنێو قۆڵە گەورەکانی لەنێو باوەشە
گەرمەکەی..ئێستا دەتوانم ئەمە ناوبنێم "پەناگەیەک"
گوێبیستبونی دەنگی پێکەنینەکەی و لێدانی دڵی وایکرد
لێوەکانم بلەرزن

~

جۆنگکوک: زۆر جوان دەردەکەویی..بەجۆرێک
نامەوێت بەرت بدەم بەڵکو دەمەوێت لەنێو باوەشم ونت بکەم

"بە خەندەوە وتی و ڕوخساری لەبەرامبەر ڕوخسارم ڕاگرت'




ناوت: ز..زۆر سوپاس هەروەها تۆش ئێستاش بەرمبدە

"بە بزەیەکی بچوکەوە وتم و بەلاچاو سەیری خەڵکەکەم کرد"

~

لەیەک جیابوینەوە و وەک هەمووکات ئاگاداربووم
چاوەی کچەکان هاتنە سەر جۆنگکوک..ئەوە بێزارم دەکا
زۆریش دەمەوێت هەر ئێستا دەستبکەم بە چاویانا
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و دوبارە سەیری جۆنگکوکم
کردەوە کە ئەو سەیری دەکردم بە خەندەیەکی بچوکەوە
وا دەردەکەوت کە لە خەیاڵدایە..ڕاستیکەی لەوانەیە من لە خەیاڵابم
نەوەک ئەو

~

جۆنگکوک: گوڵەکەم..ئەو گوڵەم بۆ هێناوی هیوادارم
لێمی وەرگری

"بە خەندە جوانەکەیەوە وتی و گوڵەکەی بۆم ڕاگرت"


~

چەندجارێک چاوەکانم تروکاند و بڕوام نەدەکرد
بەوەی ئەو جۆنگکوکەی کە تەنها ڕەق و سوکایەتیم لێوە دەبینی
ئێستا بە خەندەوە بە وشەی جوانەوە گوڵم پێشکەش دەکات
ئایا ئەوە مانای ئەوەیە مردم تەواو نزیکبۆتەوە یان چی


~


ناوت: سوپاست دەکەم..ئەوە کەمێک سەیرە

"بە نائاسایی وتم و گوڵەکەم لێ وەرگرت"



جۆنگکوک: دەزانم..ئەوە سەیر دەبێت بۆت چونکە هەرگیز
وەک هاوسەرێک مامەڵەم لەگەڵ نەکردوی بەڵام لە ئێستەوە
هەوڵ ئەدەم وەک هاوسەرێکی باش مامەڵەبکەم

"بە شەرمەزارییەوە وتی و سەیری زەویەکەی لەکاتيکدا
پەنجەکانی تێکەڵ بەیەک کردبوو"




&lt;=you're a very big person=&gt;Where stories live. Discover now