<=2=>

998 166 118
                                    

<~~~~~~~<|,~,| |,~,| |,~,| |,~,|>~~~~~~~>
^=^
★✩Vote✩★
𓇽
~
:

:

پانتۆڵێکی قاوەیم لەبەرکرد لەگەڵ بۆدیەکی ڕەش و گەرم
کەشی ئەمڕۆ سارد و براناوییە هەنگاوم ناو لەپێش ئاوێنە
گەورەکەوە وەستام و دەستمدرێژکرد بۆ شانەکەم پاشان
هێنام بە قژمدا دواتر دامنایەوە و مۆبەکەم لە شحن کردەوە
لەنێو گیرفانی پانتۆڵەکەم دامنا و لە پێش درگاکەوە وەستام
دەستم لەسەر دەسکی درگاکە دانا و هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی
خودایە گیان ئارامیم پێ ببخشە تاکو بتوانم بەردەوامبم و
بە سەرکەوتی کارەکەم بکەم

~

درگاکەم لە دوای خۆم داخست بەسەر پلیکانەکاندا هاتمە
خوارەوە لەکاتێکدا چاوم دەگێڕا بە هۆڵەکەدا دەمویست بزانم
سۆیون و جۆنگکوکی لێیە یاخود نا بەڕاستی ئەمجارە نامەوێت
بیانبینم و بە مەراقنیم تاکو بزانم چی دەکەن و لەکوێن
هەرخۆی جۆنگکوک زۆر داخی کرد بە دڵمدا
وە من ئێستا دەبێت چاوم لەسەر سۆیون بێت نەوەک جۆنگکوک
دەبێت بەهەر شێوەیەک بێت بەڵەگەیەکم دەستبکەوێت

~

لەسەر کورسیەکە دانیشتم دڵنیابومەوە کە جۆنگکوک
لەسەر سۆفاکانیش نییە دیارە دوبارە ڕۆشتووە بۆ لای سۆیون
بەرحاڵ ئەگەر وابێت ئەوە زۆرباشە چونکە هەلی ئەوەم
دەبێت برۆمە ژورەکەی سۆیون و ئەو شتانە ئەنجام بدەم
کە دەمەوێت...وازم لە بیرکردنەوە هێنا کاتێک سونام بینی
کە بە خەندەوە بەرەوڕوم هات ئەوە باشترین خزمەتکاری ئێرەیە
وە من زۆرم خۆشدەوێت چونکە کەسێکی دڵ پاک و باشە

~

سونا: بەیانی باش خانمەکەم بەباشی خەوتی

" بە خەندەوە خۆی چەماندەوە"

ناوت: بەیانی تۆش باش سونا گیان ڕاستیکەی
هەروەک جارەکانی دیکە بوو نەمتوانی بەباشی بخەوم

"بە هێمنی وتم و لەکۆتایدا بزەیەکم کرد"

سونا: خانمەکەم تکایە ئەوەندە خۆت نیگەران مەکە
شایەنی ئەو دڵتەنگییە نیت

"بە نیگەرانی وتی و سەیری چاوەکانمی کرد"

ناوت: سونا تۆ واز لەوە بهێنە چیت ئامادەکردەوە

"بە خێرایی وتم بە پەرۆشیەوە سەیرم کرد"

سونا: ئاهـ باشە ڕاستیەکەی بۆ ئەمڕۆ زۆر شتم
دروستکردوە تۆ تەنها بڵی بزانم ئارەزووی چی دەکەیت
بیخۆیت

"سەرەتا بە بێزاری قسەی دەکرد دواتر بە خەندەیەکی بچوکەوە"

ناوت: حەزم لە... وەڵاهی نازانم بەدڵی خۆت شتێکم
بۆ بێنە دواتر دەبێت کارێکم بۆ بکەیت

&lt;=you're a very big person=&gt;Where stories live. Discover now