<=4=>

986 153 18
                                    

(╥_╥)
~
~________~

~
~--------~

فرمێسکەکانم دەهاتنە خوارەوە و ئەو دیمەنە بەردەوام دوبارە دەبێتەوە
لە مێشکمدا تێناگەم بۆچی وادەکات بۆچی دەیەوێت هێندە من خەمباربکات چی دەستدەکەوێت خودایە گیان تەنها سەبرم پێبدە
لەگەڵ بینینی ئەوان زیاتر بیرلەوە دەکەمەوە کە من هیچ نیم جگە
بەڵایەک وەک جۆنگکوک وتی بەڵای خوا

~

ئەوان لەنێو باخچەکە بوون سۆیون دانیشتبوو وە جۆنگکوک
سەری لەسەر ڕانی دانا و سۆیون سەری شۆڕکردبویەوە و
ماچی یەکیان دەکرد تا توانیم بە خێرایی هاتمە ژورەوە
نەمیوست هیچ کەسێک بمبینێت بەڵام بەداخەوە فڕانک
بینیمی بەشێوەیەک سەیری دەکردم پێموایە وەک ئەوەی
بەزەی بە مندا بێتەوە

~

وە ئێستا جگە لەوەی دەگریم و خەمبارم توڕەشم
زۆر پێی تێکئەچم کاتێک ئەبمە جێی بەزەیی و سەیرم دەکەن
هەرچی دەکەم ناتوانم خۆم هێمن بکەمەوە دڵنیام ئەگەر
بەردەوامبم ئەوە خوێن لە لوتم یەت و دوبارە سەرم ئازاری
بۆ دروست دەبێت لەوانەشە ببورێمەوە

~

چومە دەستشۆرەکە خۆمم چەماندەوە تاکو ئاوێک بکەم
بە ڕوخسارمدا پاشان سەرم بەرزکردەوە و ڕوخسارم وشککردەوە
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی هاتمە دەرەوە لە دەستشۆرەکە
پاشانیش چومە دەرەوە لە ژورەکەم و لەسەرەوە سەیری
خوارەوەم کرد و بینم جۆنگکوک و سۆیون هاتونەتە ژورەوە
و قسەدەکەن خزمەتکارەکانیش خەریکی دانانی کێک و شیرینین

~

سۆیون: ئاااییی چەندە حەزم لەم جۆرەیە

"بە خەندەوە وتی و دەستی درێژکرد بۆ شیرینیەک"

جۆنگکوک: قوربانت بم تۆ خۆت شیرینیت ئازیزم
ئیتر چۆن دەبێت حەزت لە شیرینی بێت

"بە خۆشەویستیەوە وتی و دەستی بە قژی سۆیوندا دەهێنا"

سۆیون: یااا کوکیە ڕۆمانسیەکەم

"بە شەرمەوە وتی و شیرینەکەی خوارد"

جۆنگکوک: گیانی کوکی هیچی دیکەت دەوێت

"بە بزەوە قسەکانی دەکرد و ماچی کوڵمەی سۆیونی کرد"

سۆیون: نا هیچی دیکەم ناوێت بەڵام ئەو قەرەجە لەسەرەوەیە
ئەوەش بێزارم دەکا

"بە نازەوە وتی دەستی بە نێوچاوانیەوە گرتبوو"

جۆنگکوک: خەمت نەبێت بەمزوانە دەریدەکەم نەک لەم ماڵە
بەڵکو لە ژیانیشمان

&lt;=you're a very big person=&gt;Where stories live. Discover now