ئاهـ ~ کە بیری لێ ئەکەمەوە چەند دەمێکە خەریکی ئەم چیرۆکەم خۆم سەرم سوڕم ئەمێنێت!!!!!
پۆلی یانزە بووم
دوو ساڵ پێش ئێستا
کاتی تاقیکردنەوەی کیمیا ئەم بیرۆکەم بۆ هات.نۆ مانگی تەواو بەم چیرۆکەوە بووم
وەک دایکێک نۆ مانگ کە کۆرپەلەکەی لە سکیدا هەڵئەگرێت
منیش ئەوەندە خەریکی ئەم چیرۆکە بوومئەم چیرۆکەم لەهەموو وشەکان و چیرۆکەکانی ترم خۆشەویستر و جیاوازترە لام
کۆرپەلە ساواکەی خۆمە
ئەو چیرۆکەیە کە زیاتر لە ساڵێک بیرم لێی کردووتەوە
وە نۆ مانگیش خەریکی نوسینی بووم.وە تاکە چیرۆکمە ڕێک بەو شێوەیە تەواو کرد کە دامڕشتبوو،
سەرەتا زۆر باش ڕۆیشتم و زۆر خوێنەر بەدڵی بوو
بەڵام کاتێک گەیشتمە بەشی نەخۆشی یۆرین هەر پارتە و ٣٠٠ خوێنەر دابەزی،
بۆیە ئەو کات بێهیوا بووم و وتم کۆتایی بە چیرۆکەکە دێنم،
بەڵام سپاسی کارناس ئەکەم بەشیمانی کردمەوە بەردەوامیم پێدا و بەو جۆرەی دامڕشتبوو توانیم تەواوی بکەم.چیرۆکێک بوو ویستم شتە دڵخوازەکانم هەمووی تیادا کۆ بکەمەوە
وە توانیشتمツ
کلاسک،خەیاڵی، ڕۆمانسی، خیانەت، هەست بزوێن
خاتوونێکی پرتەقاڵی ، وێنە کێشان، خوێندنەوە، سەما ، بالێ، پێشبڕکێکی ئۆتۆمبێل.چەند ئامانێجی کورتم هەبوو لەم چیرۆکە:
یەڪ: گەر مرۆڤەکان خاوەنی هێز بوانایە جیهان چۆن ئەبوو؟ نیشانم دان لەم چیرۆکە.دوو: نیشانمدا کە خۆشەویستی ئەتوانێت لەسەر بەردێکی پتەو چەکەرە بکات و تێکی پشکێنێت هەروەک یۆرین دڵی بەردینی تایهیۆنگی شکاند.
ســـێ: نیشانمدان ئافرەت درووستکاوێکی ئاسایی نییە
درووستکراوێکە هەمیشە ئەبێت لە ترسی دامێن و شعوری بژیو بترسێ بەڵام هێشتان بەهێزترە لە پیاو!
وەک ئەوەی لە یۆرین کرا لە لایەن هاوڕێکانی تایەوە .چوار : نیشانم دا خێزان بەخوێن نییە
بە گرینگیدان و خۆشەویستیە وەک خاتوو جۆنگهوا بۆ تایهیۆنگ.گرنگترین خاڵ: باوەڕنەکردن بە هاوڕێ
چونکە نزیکترین هاوڕێش ئەتوانێت وەک ئەوەی یونگی کردی بەرامبەرت بیکات.لە کۆتاییدا ئەڵێم زۆر سپاسی ئەو خوێنەرانە ئەکەم کە لەیەکەم وشەوە تا ئێرە لەگەڵم مانەوە و ئارامیان گرت
سپاس بۆ هەمووتان
سپاس بۆ وشە هاندەرەکانتان کاتێک پێویستم بووهیوام وایە ئەم چیرۆکە جێگەی لە دڵتاندا کردبێتەوە و بە بینینی ڕەنگی پرتەقاڵی خاتوونی پرتەقاڵی و ئەم چیرۆکەتان بیر بێتەوە.
کۆتا وشەکانتان بنوسن با خوێنەریان بم
ماڵئاوە(눈_눈)ماڵئاوای لەم چیرۆکە نازدارەم کرد:
بەروار: ١٠/٩/٢٠٢٤
کات: ٤:١٢ ڕۆژ
YOU ARE READING
ᴇxᴏυsɪᴀ.ᴛʜ.ғɪɴɪsʜᴇᴅ
Fantasyلە جیهانێکدا کە تەنها خەیاڵ دەتوانێت ئەندێشەی بۆ بکات لەو جیهانەدا تاکەکانی ناوی هەمووی خاوەنی هێزن هێزی جۆراوجۆر کە هەر تاکێکی ئەم گەلە تایبەتمەندەکات بەڵـام لە هەمـان کاتدا پاشــایەک بوونی هەیە کە خاوەنی زۆرتریــن دەسەڵـات و هێزە و حوکمڕانی ئ...