YEORIN POV
دەنگی کرانەوەی دەرگای ژوورەکەمان وای کرد لە باڵکۆنەکەوە ئاوڕ بدەمەوە
زەردەخەنەیەکی گەورەم کرد کاتێ بینیم تایهیۆنگە
لێم نزیک بۆوە لە پشتەوەوە باوەشی لێم گرت و ماچی نێوان شان و ملمی کرد
" شیرینەکانم چۆنن؟ " بە کەیفەوە وای وت کاتێ دەستی بردە سەر سگم
" هەردووکمان باشین بەڵام بێزارین!" بە بێزاری وام وت
" تەنها چەند مانگێکی تر بەرگە بگرە
با ئەم جەنگە کۆتایی پێ بێت بەڵێن
بێت ئەو کات لەگەڵ کچەکەمان تەنها ئەگەڕێین" تایهیۆنگ وای وت
ڕووم سوڕاند بۆ لای و قۆڵەکانم لە ناو یەکتری دانا
" تۆ لەخۆتەوە بۆچی دووبارە ئەڵێیت کچە؟!
کچ نییە بەڵکوو کوڕە!" من بە پێداگریەوە وام وت" نەخێر من ئەزانم هەر کچە
ئەبێت کچێک بێت چاوەکانی وەک
ئەوانەی دایکی پرتەقاڵی و گەورە بن
وەکو دایکی قژەکانی سەرنج بەر بن
جا ئەو کات ئەبێت بەس خەریکی پاراستنی
بم لە چاوانی نێرە پیسەکان" تایهیۆنگ کاتێ بە قوڵی
سەیری چاوەکانی ئەکرد وای وت" نەخێر کوڕ ئەبێت !
کوڕێک وەک باوکی قۆز کە کچەکان
لە بەردەمیدا خۆی بۆ نەگرن"
من وام وت و ماچی لووتیم کرد" کەواتە من بەو جۆرە قۆزم؟" تایهیۆنگ وای وت
و برۆیەکی لێم بەرز کردەوەبۆنی بە فیزبوونیم ئەکرد
" گەر قۆز نەبوویتایە من چیم ئەکرد لات؟!" من وام وت و دەستم لەسەر ڕووخساری دانا
YOU ARE READING
ᴇxᴏυsɪᴀ.ᴛʜ.ғɪɴɪsʜᴇᴅ
Fantasyلە جیهانێکدا کە تەنها خەیاڵ دەتوانێت ئەندێشەی بۆ بکات لەو جیهانەدا تاکەکانی ناوی هەمووی خاوەنی هێزن هێزی جۆراوجۆر کە هەر تاکێکی ئەم گەلە تایبەتمەندەکات بەڵـام لە هەمـان کاتدا پاشــایەک بوونی هەیە کە خاوەنی زۆرتریــن دەسەڵـات و هێزە و حوکمڕانی ئ...