ᴇᴘɪsᴏᴅᴇ✥‌31✥

1.6K 352 369
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.





AUTHOR POV








دووبارە وەک ڕۆژانی پێشوو کاتێ دەرگای ژوورەکەی کردەوە ئەوی لەسەر جێگاکە بە دانیشتوویی بینی

دووبارە لە جۆلانەی مناڵەکەی ئەڕوانی و بەبێ هەستی ڕووخساری هێشتبوویەوە


ڕووناکی ژوورەکەشی بەتەواوی لە ژوورەکە بەهۆی دادانەوەی پەدەکانەوە نەهێشتبوو



" یۆرین ئەمشەویش دووبارە نەخەوتوویت؟" گابی پرسی کاتێ بەرەو پەنجەرەکان ڕۆیشت و پەردەکانی لادان سینیە خواردنەکەی لای بوو لەسەر مێزێکی دانا



یۆرین هیچ وشەیەکی لە لێوە قڵیشبووەکانییەوە نەهاتە دەرەوە



هەر بەو شێوازە ڕووخساری هێشتبوویەوە



کاتێ گابی پەردەکانی لادان ڕووناکی خۆری نوێی بەیانی لە پەنجەرەکان هاتنە ژوورەوە و یۆرینی شکاویان بێزار ئەکرد


دوای لادانیان سینییە خواردنەکەی هەڵگرتەوەو بەرەو جێگاکەی چوو



دووبارە بەهیوای ئەوەی خواردن بخوات


لەسەر ڕۆخی جێگاکە دانیشت و سینیەکەی لە پێش دەمی دانا



" بۆ دوو هەفتە ئەبێت خواردنێکی وات نەخواردووە
تکایە شتێک بخۆ بەو جۆرە بڕوات کۆتایی بە ژیانت ئەهێنیت!" گابی کاتێ قژەکانی سەر ڕووخساری سپی یۆرینی لادا وای وت



یۆرین وەک ئەوەی گوێی لێ نەبووبێت سەری بەرزکردەوە لەسەر ئەژنۆی و جوڵا


لەسەر جێگاکە هەستا و ڕۆیشتە گەرماوەکە و دەرگای داخست



گابی دووبارە هەناسەیەکی بێ هیوای دایەوە و خواردنەکەی لەسەر مێزی تەنیشت جێگاکە جێ هێشت بەو هیوایەی یۆرین کەمێکیان لێ بخوات




ᴇxᴏυsɪᴀ.ᴛʜ.ғɪɴɪsʜᴇᴅWhere stories live. Discover now