AUTHOR OPV
جەستە بچوکەکەی لە باوەش کردووە
لە تەنیشت بێدەکەی لەسەر زەویەکە دانیشتووە
خولەک بە خولەک پارچەیەک لە دڵە پاکەکەی ئەبێتەوە
دەنگی هەنسک و گریانی کەلێنە بەتاڵەکانی ژوورەکەیان پڕکردووتەوە
دووبارە شکێنرایە
دووبارە لە ئاستی کەمکرایەوە
چەند جار ئەم ئازارەی کێشاوە!؟
هەزار جار؟
ملیۆنێک جار؟
ملیارێک جار؟
نازانێت چەند جار!
چونکە لە ژماردن بووە
ئیتر گریان و ئازارەکان بۆ ئەو بوونە ڕۆتینێک
هەنسکەکانی بەرز تر بوون کاتێ بیری هاتەوە چۆن یونگی بە دەنگێکی گاڵتە پێکردنەوە وتی هێزی نییە
چۆن شازادە سەیرکردنێکی کەمی پێدا
چۆن پێی وت "کەسی بێسوودی لەم شێوەیەش هەیە لە شانشینەکەم"
ئەو لە بەرامبەر خاوەن بەهێزترینی هەردوو شانشینەکە وەستا!
لە کاتێ خۆی بێ هێزە!
گوێی لە دەنگی دەرگا بوو
بەڵام ئامادە نەبوو کە وەڵام بداتەوە
YOU ARE READING
ᴇxᴏυsɪᴀ.ᴛʜ.ғɪɴɪsʜᴇᴅ
Fantasyلە جیهانێکدا کە تەنها خەیاڵ دەتوانێت ئەندێشەی بۆ بکات لەو جیهانەدا تاکەکانی ناوی هەمووی خاوەنی هێزن هێزی جۆراوجۆر کە هەر تاکێکی ئەم گەلە تایبەتمەندەکات بەڵـام لە هەمـان کاتدا پاشــایەک بوونی هەیە کە خاوەنی زۆرتریــن دەسەڵـات و هێزە و حوکمڕانی ئ...