YRORIN POV
*پارتی ۷ و ٨ بەیەکەوەم داناون کۆمێنت و ڕیاکت لەبیر مەکەن*
جێهێشتنی ئەو شوێنەی کە لێی دایک بووم و گەورە
بووم قورسترین بەشی ژیانم ئەبێتئاخر منێکی لاواز کە خاوەن هیچ هێزێک نیم بەهۆی مەترسی جیهانی دەرەوە لە شانشینی خۆمان نەچوومەتە دەرەوە ئێستاش وا بڕیارە بۆ هەمیشە جێی بهێڵم
ئەمە ڕەوا نییە! بۆچی ئەبێت لە خاک و خێزانەکەمم بکەن!!
وەک ئەوە نییە کە نەیان بینمەوە
بەڵام بوونم بە شاژن مانای ئەوە ئەگەیەنێت
هاتنە دەرەوە لە کۆشک وا ئاسان نابێتدایکم دایکی شیرینم وا بەو چاوە سوور و ئاوساوانەیەوە لێم نزیک ئەبێتەوە
ئەو چاوە جوانانەی کە چەند شەوێکە خەو نەچووتە
میوانی بەهۆی خەم خواردن بۆ کچەکەیئای دایکە درۆیان نەکردووە
من بەڵایەک بووم لە ژیانتاندا!!بوونی کاکم بۆ ئێوە بەس بوو
هەبوونی ئەو بۆ ئێوە سەربەرزی و ئارامیە
بەڵام منێک تەواو پێچەوانەی ئەو!
سەرشۆڕی و هۆی خەمتان!!
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و دامەوە
نامەوێت پێش ڕۆیشتم بگریم و زیاتر دایکم دڵتەنگ بکەم
دایکم کۆتا جانتای کردە ناو گالیسکەکە و لێم نزیک بۆوە
تێبینی دووبارە پڕ بوونەوەی چاوەکانیم کرد
تکایە نامەوێت بگریەت!
چونکە لە بەرامبەر فرمێسکەکانی خۆڕاگر نیم و لاوازم
" دایکە سپاس بۆ ئەوەی زیاتر لە پیشەی دایکت بۆمت ئەنجام دا
سەڕەڕای بێ سوودیم و لاوازیم هەر بەو چاوە سەیری منتان
کرد کە سەیری کاکەمتان پێ کردووە ...."
وەستام بەهۆی لەرزینی دەنگمەوە ناتوانم وشەکان جوان لە دەمم بهێنمە دەرەوە
YOU ARE READING
ᴇxᴏυsɪᴀ.ᴛʜ.ғɪɴɪsʜᴇᴅ
Fantasyلە جیهانێکدا کە تەنها خەیاڵ دەتوانێت ئەندێشەی بۆ بکات لەو جیهانەدا تاکەکانی ناوی هەمووی خاوەنی هێزن هێزی جۆراوجۆر کە هەر تاکێکی ئەم گەلە تایبەتمەندەکات بەڵـام لە هەمـان کاتدا پاشــایەک بوونی هەیە کە خاوەنی زۆرتریــن دەسەڵـات و هێزە و حوکمڕانی ئ...