Author pov
دوور لە مرۆڤەکان
دوور لە ڕوحەکان
لە دارستانێکی چـڕ
لە شەوێکی تاریک
ئافرەتێکی تێکشکاو پڕ لە ئازار بوونی هەبوو
لەهەمانکاتدا ئافرەتێکی چڵێس
مناڵە ساواکەی کە لە باوەشیدا بوو نەئەوەستا لەگریان
وەک ئەوەی بزانێت لەچەد ساتی داهاتوودا چی ڕووئەدات
دایکی ماوەیەک بوو لێی ئەڕوانی و ئەیلاواندەوە
وەستا تاوەکوو ببێت بە نیوەشەو و مانگ لە ناوەڕاستی زەوی بوەستێ
هەر کە مانگی پڕ دارستانە چڕەکەی ڕووناک کردەوە هێواش مناڵەکەی لەسەر تاشە بەردێکی گەورە دانا
دوای ماچکردنی نێوچوانی ڕۆڵەکەی دوورکەوتەوە بە دڵێکی قورسەوە
دە هەنگاو لە ساواکەی دوور بوو
لەو ناوچەیە وەستا کە چەند مانگە خەریکی نەخشاندنیەتی
بڕیاریدا دوای مردنی هاوسەرەکەی بە گیانی خۆی مناڵەکەیان تۆڵە بکاتەوە
ئەمە بڕیارێکی ژیرانە نەبوو
کوشتنی مناڵێکی چەند مانگە تاوانە!!
لە ناوەڕاستی بازنە نەخشە کێشراوەکە ڕووبەڕووی مانگی ڕووناک وەستا
YOU ARE READING
ᴇxᴏυsɪᴀ.ᴛʜ.ғɪɴɪsʜᴇᴅ
Fantasyلە جیهانێکدا کە تەنها خەیاڵ دەتوانێت ئەندێشەی بۆ بکات لەو جیهانەدا تاکەکانی ناوی هەمووی خاوەنی هێزن هێزی جۆراوجۆر کە هەر تاکێکی ئەم گەلە تایبەتمەندەکات بەڵـام لە هەمـان کاتدا پاشــایەک بوونی هەیە کە خاوەنی زۆرتریــن دەسەڵـات و هێزە و حوکمڕانی ئ...