![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
AUTHOR POV
لە ژێر ئاسمانی ساماڵ و شیندا بەدەم خواردنەوە خەریکی خوێندنەوەی ئەو تیانوسە بوو کە باپیری پێی دابوو
سێ مانگ پێش ئێستا باپیرەی دۆزرایەوە و هێنرایە لای یۆرین
یۆرین زۆر داوای لێ کرد سەبارەت بەو نیشانەی سەر سنگی و ئەو ئازارەی جار نا جار توشی ئەبێت پێی بڵێت
بەڵام باپیرەی ڕازی نەبوو پێی بڵێت بەتەنیا
بەڵکوو چاوەڕێی هاتنەوەی تیهیۆنگیان کرد
دوای چەند ڕۆژێک تایهیۆنگ گەڕایەوە
باپیرەی یۆرینیش وەک بەڵێنی پێ دابوو هەموو شتێکی بۆ باس کرد
سەرەتا یۆرین زۆر توڕە بوو
توڕە بوو لەوەی هۆکاری نەبوونی هێزی باپیرەیەتی
کەسێک لە خوێن و گۆشتی خۆی
بەڵام وەک هەموو کات دڵە نەرمەکەی نەیتوانی خەتا لەو بگرێت و لێی خۆش بوو
باپیرەشی بۆ هەبوونی زانیاری زیاتر تیانوسێکی دەست نوسی خۆی
کە لەو زمانەوەی وەریگێڕابوو کە درووستکەری هێزی یۆرین بوودوای زانینی ئەوەی ئەبێت کەسێکی خێزانەکەی خۆی بکاتە قوربانی بۆ بەدەست هێنانی هێزەکەی
هێزەکەی بە هەموو شێوەیەک لەلا ناشیرین بوو
ئێستاش کە زانیاریەکانی ناوی ئەخوێندەوە زیاتر ترسی بۆ درووست ئەبوو
گەر بکوژرێت لەکاتی دەرکەوتنی هێزەکە
ئەوا بە تەواوی جیهانەکەیان کۆتایی پێ دێت
هەر کەسە و لە سەدەیەکدا زیندوو ئەکرێتەوە لە جیهانی مرۆڤەکان
هیچ کەس ژیانی ڕابردووی بیر نامێنێت جگە لە یۆرین
![](https://img.wattpad.com/cover/358592669-288-k503989.jpg)
YOU ARE READING
ᴇxᴏυsɪᴀ.ᴛʜ.ғɪɴɪsʜᴇᴅ
Fantasyلە جیهانێکدا کە تەنها خەیاڵ دەتوانێت ئەندێشەی بۆ بکات لەو جیهانەدا تاکەکانی ناوی هەمووی خاوەنی هێزن هێزی جۆراوجۆر کە هەر تاکێکی ئەم گەلە تایبەتمەندەکات بەڵـام لە هەمـان کاتدا پاشــایەک بوونی هەیە کە خاوەنی زۆرتریــن دەسەڵـات و هێزە و حوکمڕانی ئ...