ᴇᴘɪsᴏᴅᴇ✥‌7✥

1.6K 349 80
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.





AUTHOR POV

" بۆچی؟ بۆچی؟ ڕزگارت کردم...نامەوێت بژیم تکایە دایکە وازم لێ بێنە " گریان و هاواری تەواوی ژوورەکەی گرتبوویەوە

دوای ئەوەی جاوە جوانەکانی لێکنان و چاوەڕێی مەرگی بوو

لەو ساتەدا دایکی هات تاوەکوو کەمێک قسەی لەگەڵدا بکا

بەڵام ئەو دیمەنەی ڕۆڵەکەی کە بینی

تەواو بێ ئارامی کرد

کچەی لە ناو خوێنی خۆیدا سوور بوو بوو

خێرا بەو هێزە کەمەی کە هەیبوو توانی خوێن بەربوونی مەچەکی بوەستێنێ

ڕووخساری بە تەواوی ڕەنگی سپی دایپۆشی بوو
بەهۆی لێ ڕۆیشتنی خوێنەوە

مێشکی ئەوەی قبووڵ نەئدەکرد کە لە پێش چاوەکانی چی ڕووئەدات

کچە تاقانەکەی خەریک بوو جێی بهێڵێت!!!

وا ئێستاش کچەکەی وەک شێتێک داوا لە دایکی ئەکات بیکوژێت!!

" ڕۆڵەی شیرینم نازداری دایکە ئەوە چارەوسە ئەبێت ڕازی بیت!" دایکی هەوڵی ئەدا بە نەرمترین تۆن قسە بکات

ئەزانێت کچەی بە ڕادەی خۆی بریندار کراوە

بۆیە وشەی باش هەڵدەبژێرێت لە کاتی قسەکردنیدا

ماوەی کاتژمێرێکە قسەی بۆ ئەکات

بەڵام وەک هیچی بە هیج نەکردبێت وایە

یۆرین گوێی لە هیچ وشەیەکی نییە!

ڕووخسارە سوور بوو و بە فرمێسک بووەکەی یۆرینی خستە ناو دەستە ناسکەکانیەوە و وای کرد نیگاکانی کچەکەی بێنە سەر چاوەکانی

" هاوسەرگیری من و باوکت لە لایەن خێزانەکانمانەوە بوو
هیچمان نە یەکتریمان بینی بوو نە هەستمان بۆ یەکتری هەبوو
بەڵام بە پێی کات یەکتریمان خۆشویست!
تۆش ئەتوانیت وا لەو بکەیت کە تۆی خۆشبوێت!
گەر نەرم و نیان بیت و ئەوەی ئەو وتی جێبەجێی بکەی
ئەکەوێتە خۆشەویستیتەوە بێ ئەوەی خۆشی بزانێت!"

ᴇxᴏυsɪᴀ.ᴛʜ.ғɪɴɪsʜᴇᴅWhere stories live. Discover now