ᴇᴘɪsᴏᴅᴇ✥‌40✥

1.8K 286 208
                                    



Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.





AUTHOR POV








مانگی پـڕ و ڕووناک تاریکی باخچە بێکۆتاکەی کەم کردبوویەوە






خاتوونەکان لە ناوەوە خەریکی کۆکردنەوەی خوانی ئێوارە بوون







پیاوەکانیشیان لەدەرەوە بەدەم خواردنەوە و سیغار کێشانەوە باسی کار و بار و ژیانیان ئەکرد





تایهیۆنگ کە خواردنەوەکەی نێوان دەستی لە لێوانی دوور خستەوە پرسی
" چی دەربارەی هاوسەرگیریەکەتان؟"


ئەم پرسیارە وای لە هۆسۆک کرد ئاهێکی درێژ بداتەوە و نیگاکانی بۆ دانەیەکی بێهیوایی بگۆڕێن





" نازانم......باوکم هێشتان ڕازی نییە.......ئەو هاوسەرگیریمی لەگەڵ پلە بەرزێک ئەوێت" هۆسۆک کە بە دڵتەنگیەوە لە جوانی مانگی ئەڕوانی وای وت





" بەڵام ئەوندەی من تۆ بناسم بەمە ناوەستی لە هاوسەیری کردن لەگەڵ گابی" تایهیۆنگ وای وت و دەستی لەسەر شانی دانا





" ئەرێ وایە.......لەوانەیە بڕیاری خێزانەکەم گرنگ بێت
بەڵام گرنگتر لەوە خۆشەویستی نێوان من و گابیە" هۆسۆک وای وت و وچانێکی دا

" ئەمەوێ لەم مانگەدا ئاهەنگی هاوسەرگیریەکە ڕێک بخەم و
لە مانگی داهاتوودا ئەنجام بدرێ"

ماوەیەک بێدەنگ مانەوە


چێژیان لەو بێدەنگیە ئەبینی تاوەکوو تایهیۆنگ شتێکی بیرکەوتەوە و پرسی

" هاوسەری نامجوونتان دۆزیەوە؟"


" نەخێر هێشتا نــــا
زۆر گەڕاین بەڵام هیچ شوێنەواری نییە" هۆسۆک وەڵامی دایەوە





" پێم وانیە کارێکی وای پێ بکرێ بەو پێیەی هێزەکەی زۆر نییە بۆیە زۆر خۆتانی پێوە ماندوو مەکەن" تایهیۆنگ وای وت کۆتا قومی لە خواردنەوەکەی دا و لەسەر کورسیەکە هەستا


ᴇxᴏυsɪᴀ.ᴛʜ.ғɪɴɪsʜᴇᴅWhere stories live. Discover now