ᴇᴘɪsᴏᴅᴇ✥‌6✥

1.8K 337 148
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


AUTHOR POV





ناوۆن دایکی یۆرین

دوای بیستی ئەو هەواڵەی کە تاقە کچەکەی وا بڕیارە ببێت بە شاژنی بچوکی شانشینی یەکەم وەک شێت بە ڕاڕەوی کۆشکدا ڕای ئەکرد

کچەکەی هیچی پێ نەوتووە پێش گەڕانەوەی دەستەی شازادە
بۆ شانشینی خۆیان لەوانەوە زانی

چاوە جوانەکانی ئاوساون بەهۆی زۆری گریانەوە

ئەزانێت باش ئەزانێت شازادە ئەو تەنها بۆ جەستەی ئەبات

ئەزانێت سوود لەوە ئەبینێت کە کچەکەی لاوازە و بەکاریدێنێت

دڵی بەرگەی ئەوە ناگرێت کە کە ڕۆڵەکەی بەو جۆرە وەک ئامێرێک بەکاربهێنرێت

ئاخر چ دایکێک بەرگەی ئەوە ئەگرێت کە ڕۆڵەی ببینێت لە ناو ئازاردا!

تاکە شوێن کە بە مێشکیا هات تا پەنای بۆ بەرێت لای هاوسەرەکەی بوو

ئەیزانی کە هاوسەرەکەی هەموو شتێک ئەکات

بە هەناسە تەنگی گەیشتە بەردەم ژووری بەڕێز چانیانگ بێ لە دەرگا دان کردیەوە

ئەوە لە ژوورەوە بینی باوکی و هاوسەرەکەی بوون

بێ گوێدانە باوکی بە گریانەوە لە هاوسەرەکەی نزیک بۆوە و دەستەکانی گرت

" ئازیزم ئەزانم تۆش ڕازینیت! کەواتە بۆچی ڕانەکەین واز لە هەموو شتێک بێنین بۆ تاقە کچەکەمان! هم؟ لەگەڵ کچەکەمان بۆ شوێنێکی دوور ئەڕۆین و بە ئاسوودەی ئەو ژیانەی ماومانە بەڕێی ئەکەین"
دەم دەم بەهۆی هەنسکە بەرزەکانیەوە ئەوەستا تا وشەکانی تەواو بکا

بەڕێز چانیانگ کە تەواوی کاتەکە بە بێ چارەیی گوێی لە هاوسەرەکەی گرتبوو توند هاوسەرەکەی کێش کرد و خستیە باوەشی

ᴇxᴏυsɪᴀ.ᴛʜ.ғɪɴɪsʜᴇᴅWhere stories live. Discover now