ᴇᴘɪsᴏᴅᴇ✥‌3✥

1.7K 352 240
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.



AUTHOR POV

دەنگی پێکەنینی لەگەڵ پشیلەکەی تەواوی قەڵا سەرقاڵەکەی داپۆشی بوو

وەک ئەوەی کە ئەو نەبووبێت کە چەند کاتژمێرێک پێش
ئێستا قسەی پێ وترابێت

بەناو ڕێڕەوی قەڵاکە لەگەڵ دام ڕایان ئەکرد

دوو کاتژمێری ماوە تا شازاردە و دەستەکەی بگەنە جێ

" کچم یۆرین!" دایکی یۆرین بانگی کرد

یۆرین کە گوێی لە ناوی خۆی بوو وەستا و ئاوڕی دایەوە

" بەڵێ دایکە گیان!" بە زەردەخەنە گەشەکەیەوە وای
وت کاتێ لە دایکی نزیک ئەبوویەوە

"ئەچیتە دارستان؟" دایکی پرسی

" ئهـم ئەچم، دوێنێ وێنەکەم بە تەواونەکراوی جێهێشت
ئەمڕۆ ئەڕۆم تەواوی ئەکەم" بە جۆشەوە وای وت

" دڵنیام وەک وێنەکانی ترت ناوازە ئەبێت... باشە
ئەتوانیت بچیت بۆ لای باوکم؟" دایکی ڕستەی سەرەتای
بە زەردەخەنەوە وت و ڕستەی کۆتایی بە پرسیارەوە

" بەڵێ بۆ نــا، هەر خۆی لە پیلانم بوو
ئەمڕۆ بچم و سەردانی بکەم" یۆرین وای وت کاتێ دامی
کردە باوەشیەوە و دەستی بە سەریا دێنا

" باشە کەواتە لێرە بووەستە هەندێ خواردنم بۆ پێچاوەتەوە بۆی ببە باش؟"ٚ

" باشە چاوەڕێم"

دایکی دوورکەوتەوە و ڕۆیشتە چێشتخانە

یۆرینیش سەیری ئەو کچە شۆخ و شەنگانەی ناو باخچەکەی ئەکرد

هەموویان لە تەمەنی ئەودا بوون

واتا تەمەنیان لە سەرەتاکانی بیسەتەکاندا بوون

ئەوان ئامۆزا و پورزاکاننـی

ᴇxᴏυsɪᴀ.ᴛʜ.ғɪɴɪsʜᴇᴅWhere stories live. Discover now