ᴇᴘɪsᴏᴅᴇ✥‌54✥

843 148 98
                                    

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.







Writer pov





ڕۆژێکی تەواو مێژوویی بوو









ڕۆژێکی جوان و خۆرگیر بوو
کەنار دەریاکە لە ژێر خۆری نەرمی ئێواراندا دەدرەوشایەوە










هەوایەکی نەرمی ئەهات کە بۆنی زەریاکەی بە هەوادا بڵاوئەکردەوە












کورسییە سپییەکان بە ڕێز لەسەر خۆڵەکە دانرابوون
ڕوویان لە کەوانەیەک بوو کە بە گوڵی ناسک و ڕوەکی جوانەوە درووست کرابوو لەگەڵ قوماشێکی سپی بەدەوریدا











ستەیجێکی سادەی درووستکراو لە تەختە لە ناوەڕاستی کورسیەکانەوە تاوەکوو کەوانە پڕ گوڵەکە درێژ بوو بوویەوە













یۆرین لە ژوورە بچووکەکەیدا لەبەردەم ئاوێنەدا وەستابوو






دڵی زۆر بەپەلەبوو
گوێی لە شەپۆلەکانی دەرەوە بوو کە نەرم و ئارامکەرەوە بوون









بەڵام لە ناخیدا زریانێکی ترس و دڵەڕاوکێی هەبوو











حەزیەکی سادە و درێژی لەبەر بوو
قژی پرتەقاڵی و درێژی بە لوولەی نەرمەوە خرابوونە دواوە و تاجێکی بچووکی گوڵی سپی لەسەر سەری دانابوو








هەستی بە جوانی و قەشەنگی دەکرد
بەڵام زیاتر لەوە هەستی بە ئامادەیی دەکرد








لێدانێکی نەرم لە دەرگای ژوورەکە وای کرد لە بیرکردنەوەکانی بێتە دەرەوە









کاتێک ڕووی وەرگێڕا بینی دایک و باوکی لەوێ وەستاون







باوکی لەناو قاتە ڕەشەکانیەوە فرمێسک لە ناو چاوەکانیا قەتیز بووبوو
دایکی بە زەردەخەنەیەکی شانازیەوە لێی ئەڕوانی
دڵی یۆرین بەم دیمەنانە نەرم بوو







ᴇxᴏυsɪᴀ.ᴛʜ.ғɪɴɪsʜᴇᴅWhere stories live. Discover now