ᴇᴘɪsᴏᴅᴇ✥‌38✥

1.8K 349 305
                                    






Taehyung pov







"گەورەم بەشی باشوور تەنها چەند ڕۆژێکی تر نۆژەنکردنەوەی تەواو ئەبێ " سەرپەرشتی پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەی کۆشک وای وت کاتێ سەیری بەشێکی کۆشکەکەم ئەکرد کە داڕما بوو

منیش سەرم بە ئەرێ جوڵاند


" چاکە، وە دڵنیا ببنەوە لەوەی خواردنی پێویست و تەواو ئەدەن بە کرێکارەکان
وە زۆر ماندوویان مەکەن دەم نا دەم پشوویەکیان پێ بدەن و زۆر لەگەڵیان توند مەبن" وام وت کاتێ نیگاکانم لەسەر ئەو بەشە داڕماوە گواستەوە سەر چەند کرێکارێک کە لە دەستی ڕاستمەوە دانیشتبوون لە ژێر سێبەری دارێک و ئارەقەی نێوچاوانیان ئەسڕی


" فەرمانتە خاوەنشکۆ "





بە هێواشی قاچەکانم جوڵاند و دەستەکانم خستە پشتەوەی پشتم و بەرەو ژووری کارکردنم وەڕێ کەوتم







چاوەکانم دووبارە بەدوای ئەودا گەڕان بەو هیوایەی دووبارە قاقا و پێکەنینەکانی لە باخچەی کۆشکدا گوێ لێ بێ




بەڵام نا وەک دوو مانگی ڕابردوو چۆڵ و بیدەنگ بوو




هەناسەیەکی قوڵم دایەوە و گەیشتمە بەردەم کۆشک و چوومە ناوەوە





خەریک بوو بچمە سەر پەیژەکان و ئاڕوم دایەوە کاتێ گوێم لە ناوم بوو






" تایهیۆنگ!"





دەنگی هۆسۆک بوو





ئاوڕم دایەوە و ئەوم لە پێش دەمم بینی





" لە شانشین ئەڕۆمە دەرەوە سەردانی دایکم و باوکم ئەکەم" هۆسۆک وای وت






" ئەی گابی نابەیت؟" من پرسیم






ڕووخساری بۆ دانەیەکی بێ هیوا گۆڕاو سەری بە نەخێر لکاند




" باوکم بەو ڕازی نەبووە
وتی کە نایەوێت قاچ بخاتە ماڵەکەوەیەوە"






" کێشە نییە ڕۆژێک دێت هەر قبوڵی ئەکا" من وام وت وە لێی نزیکتر بوومەوە دەستم لەسەر شانەکانی دانا




" سەیرکە هۆسۆک لەوانەیە کەم خۆشەویستی خۆمت بۆ دەرببڕم
بەڵام ئەوە بزانە تۆ لای من لە برایەک زیاتریت
هەنگاوە قورسەکانی ژیانم هەمووی لەگەڵ تۆدا بوون
هەرگیزیش هەنگاوەکانت جودا نەکردووتەوە و تا ئێستا لەگەڵم ماوی
ئەمەش هەر لەخۆیدا شتێکی گەورەیە بۆم جگە لەو کارە مەزنانەی بۆت ئەنجامداوم

ᴇxᴏυsɪᴀ.ᴛʜ.ғɪɴɪsʜᴇᴅWhere stories live. Discover now