ᴇᴘɪsᴏᴅᴇ✥‌52✥

891 184 108
                                    

Author pov

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

Author pov


















تایهیۆنگ و هۆسۆک لە پێشدەم ئەپارتمانتەکانیان وەستابوون و بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی ئەوە بوون کە یۆرین و گابی بێنە خوارەوە



کات زۆری مابوو بۆ ئاوابوون



کوڕەکان خەریکی قسەکردن بوون لەناکاو ڕووخساری تایهیۆنگ گەشایەوە کاتێ یۆرینی بینی



" ئەمڕۆ بۆ خۆشترین شوێنەکانی لاس ڤێگاستان ئەبەین!" تایهیۆنگ بە دەنگێکی پڕ له حەماسەوە وای وت









یۆرین و گابی زەردەخەنەیان کرد
چاوەکانیان لە چاوەڕوانیدا دەدرەوشایەوە






هەر چواریان سەرکەوتنە ناو ئۆتۆمبێلە ڕەنج ڕۆڤەرەکەی  تایهیۆنگەوە









هەوای فێنکی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە وایکرد ئارامی و نوێبوونەوە بە جەستەیاندا تێپەڕێت








تایهیۆنگ ئۆتۆمبێلەکەی داگیرساند و وەڕێکەوت









گڵۆپە سەرسوڕهێنەرەکانی لاس ڤێگاس دەستیان کرد بە دەرکەوتن







یەکەم شوێنیان کە بۆی ئەچون 'بێلاجیۆ'بوو

شوێنێکی ناوداری لاس ڤێگاسە بەهۆی هەبوونی نافورە
کە تیایدا نافورەکان لەگەڵ ئاوازی میوزیک ئەجوڵێن








تایهیۆنگ ئۆتۆمبێلەکەی وەستاند و هەرچواریان دابەزین







خەریک بوو نمایشی بەناوبانگی نافورەکان دەستی پێئەکرد
چونکە خەڵکی هەر لە چواردەوری نافورەکە کۆدەبوونەوە








گابی سەیری دەوروبەری کرد
چاوەکانی بەهۆی سەرسوڕمانەوە فراوان بوون و وتی "ئەم شوێنە باوەڕپێنەکراوە!  هەرگیز پێشتر شتێکی لەم شێوەیەم نەبینیوە!"






ᴇxᴏυsɪᴀ.ᴛʜ.ғɪɴɪsʜᴇᴅWhere stories live. Discover now