Jenner's pov
جەنگکووک: سڵاو
:.....سڵاو
جەنگکووک: سەگەکەم چووە باخچەی پشتەوەتان ، ویستم ئاگادارت بکەمەوە دەچم دەیهێنمەوە
کەمێک وەستام ، بۆچی هەر ماڵێک لێرە سەگی هەبێت ،سەگەکەی ڕاستەوخۆ دێتە ماڵەکەی من ؟ ماڵی من لە لانەی سەگ دەچێ
:باشە
ڕۆشتمە ژوورەوەو دەرگاکەم داخست ، چاوەکانی لەجاران زیاتر سەرنج ڕاکێشترە ، بۆچی لەبیر کردنت هێندە قورسە جیۆن جەنگکووک ، تەنانەت بە یەک سەیرکردنی ئێستەشت دڵم دووبارە هەڵبەزوو دابەزی کرد
دەترسم ئەمه مانای ئەوەبێ ، خۆشنەویستنی تۆ ، ئەم ماوەیە درۆیەک بوو لەگەڵ خۆمدا دەمکرد ، پشت نووساند بە دەرگاکەوە پاشان بەرە بەرە پشتم خزاند پێیداو دانیشتم
زەنگی تەلەفوونەکەم دێ ، موبایلەکەمم هەڵگرتو لێم ڕووانی ، سیۆک جین ، یەکێکە لە نیگارکێشە بەناوبانگەکان زۆربەی جار وێنەم لێ دەکڕێتەوە
جین: خاتوون جیۆن
:سڵاو بەڕێز کیم
جین: ئەمشەو کۆمپانیایەک ئاهەنگ سازدەکات بەهۆی سەرکەوتنی ، وە داوام کرد لە تۆ وێنەکەیم بۆ بکێشی ، دڵگران دەبم بە تەنها لەوێ بم چونکە تۆ پێوەی ماندوو بوویت ، تکایە وەرە باشە؟ پێش کاتژمێر حەوت لەوێبە
: باشە لەوێ دەبم
پەیوەندیەکەم داخستەوە ، مانگێک لەمەوبەر داوای تابلۆی درووست کردنی بینایەکی لێکردم و منیش درووستم کرد ، ئێستەش ئەو کۆمپانیایە ئاهەنگ دەگێڕێت ، ڕۆشتمە ژووری نووستنەکەم
بەناو جلەکانمدا گەڕام هیچ یەکێک لەوانەم بەدڵ نەبوو ، بیرم کردەوە عەزیەکانی شەش ساڵ پێش ئێستەم ماوە ، کاتێک منوو جەنگکووک بەیەکەوە سەمامان دەکرد لەبەرم دەکرد ، بزەیەک گرتمی ، لە ناو جانتایەک دامناوە ، لە ژوورێکی دیکە
ڕۆشتم بۆ هێنانی لە هۆڵەکە دەرمهێنا ،دانە بەدانەیان بە نەرمی بیرمدێ زۆر بە قورسی کارم دەکرد بۆ کڕینی یەکێک لەوانە ، تەنها بۆ ئەوەی جوان دەرکەوم لەبەردەم جەنگکووک ، ئێستەش ئەوانە لەبەر دەکەم ، ڕاستە هەرزانو فەیکن دەبێ خۆم بێدەسەڵات دەرخەم کەس هەست بەبوونم نەکات و نەمدۆزنەوە
دەرمهێنا و لەبەرم کرد بۆ تاقیکردنەوەی ، شەش ساڵ دەبێ لەبەرم نەکردووە ، عەزیەکی سوری ئاوریشمی ، پاشان ڕۆشتمە بەردەم ئاوێنەکە ، قژە ڕەشەکەم پەخشان کرد ، شەش ساڵ پێش ئێستە هاتەوە یادم بە خەندەوە لە ئاوێنەم دەڕووانی بەڵام ئێستە بەو شێوەیە نییە ، نازانم خۆم بۆ کێ جوان دەکەم
جلەکەم لەبەرم کردەوە ، چاوەڕێی شەودەبم ، بەرەو دەرەوە ڕۆشتم کەمێک وەستام لە کۆڵانەکەم ڕووانی وەک هەموو جارێک تێهیۆنگ دانیشتووە لەگەڵ سەگەکەی ، بە ڕاکردن ڕۆشتم بۆ لای ، دەستم ڕاوەشاند لەبەرامبەر ڕووخساری و سەیری کردم
YOU ARE READING
ɈeииeƦ☆
Romanceتەنها بەهۆی هەڵەکانی ڕابردوومەوە داهاتووی خۆمم بریندار کرد ئەم چیرۆکه هەموو مافێکی ئەگەڕێتەوە بۆ خۆم کەس بۆی نییە بیباتو لای خۆی بڵاوی بکاتەوە و لە هیچ کەسێکم وەرنەگرتووە هەتا کەسێکیش بێت لەمنی وەرگرێ❤️🔥 نووسەر: کــەژین بەرگی کتێب:SOJI_JH@ دەستپێک...