بەشی سیو دوو

391 89 260
                                    

Jenner's pov


لەسەر زەوییەکە پاڵ کەوتم لە ئاسمانم ڕووانی ئێمە دەژین دەنگی سەیارەیەک هات سەرم هەڵبڕی ، بەرە بەرە سەیارە لەدەورماندا دەوەستان ، پێم وابێ سەرنجی خەڵکەکەمان ڕاکێشاوە کە بەم شێوەیەمان لێهاتووە ، هەستامە سەر پێ

یونگی: هەریەکەمان ڕێیەکی دیکە دەگرینە بەر

سەرم بە بەڵێ جوڵاند ، لەسەر ڕێگای سەرەکین بە هیچ شێوەیەک لێرە تەکسیم دەست ناکەوێت ، دەستم خستە نێو گیرفانی چاکەتەکەمەوەو بەڕێ لە زەویەکەم دەڕووانیو هەنگاوم هەڵگرتو ئەو قەرەباڵغیەم تێپەڕاند
 

لە وێستگەی پاسەکان دانیشتم چاوەڕێی هاتنی پاس بووم ، بیرم لە قسەکەی جۆنگکووک کردەوە دووبارە ، چی ئەگەر دایکو باوکم بەشێک بن لەکۆمەڵەکە؟

لە مناڵاکەی تەنیشتم ڕووانی کە دەستی لەسەر دەستم دانا وشک بووم لەجێگەی خۆم ، کچێکی بچووک بوو و تەمەنی لە سێ ساڵان دەچێ ، ئەگەر کچەکەی خۆم لەژیاندابوایە ئەوە ئێستە شەش ساڵ دەبوو ، دەستێکی دیکەی بەرز کردەوە کە نوقڵێکی لەدەست بوو بۆمنی ڕاگرت ، چاوەکانم فرمێسک تێیدا قەتیز بوون ، چۆن توانیم بوونەوەرێکی بچووک بکوژم؟ فرمێسکەکانم هاتنە خوارەوە ، بەخێرای سڕیم دەستی منداڵەکە کەلەسەر دەستم بوو دوورم خستەوە ، فرمێسکەکانم زیاتر هاتنە خوارەوە ، لەوە زیاتر نەمدەتوانی خۆم بگرم بە هێواشی دەگریام بە بێدەنگی

پاسەکە وەستا لەبەردەمماندا و ڕۆشتمە نێویەوەو بەهۆی قەرەباڵغیەوە بەپێوە وەستام و لەدەرەوەم دەڕووانی ، لەخەڵکەکەی تەنیشتم ڕووانی کە هەریەکەو کارێکیان دەکرد تەنها من نەبێ ، ئایا بەڕاستی ژیان بۆمن واتایی هەیە؟

لەپڕ پاسەکە بەخێرای وەستا ، لەوکاتەدا تێهیۆنگ هاتە مێشکمەوە کاتێکە خەندەی بۆ دەکردم  ، سەرم هەڵبڕی پاسەکە بۆیە وەستا کە خەریک بوو بکێشێت بەسەیارەیەکدا ، لە چواردەورم ڕووانی ، کەمێک دوور کەوتوومەتەوە لەجێگەی مەبەستم ، بەخێرای پەنجەم بە دووگمەی ئاگادار کەرەوەی پاسەکەدانا بۆ ئەوەی دابەزم ، پاسەکە وەستاو هاتمە خوارەوە و بەڕێ کەوتم بۆ ماڵەوە پاش کەمێک گەشتم ، بار هەڵگرەکە نەمابوو لەبەردەم دەرگاکەدا بەڵام دەرگای ماڵەکەی یونگی کراوە بوو ، نزیک بوومەوە گوێم لەدەنگی سێ پێکەنینی تێکەڵ بوو ، چوومە ژوورەوە هیۆنسۆکو ژنە پیرەکەو هیۆ سیۆپم بینی کە خواردن دەخۆن ، ویستم بە هێمنی بگەڕێمەوە بۆ دواوەوە

ژنەپیرەکە: جێنەر

وەستام لە جێگەی خۆم ئەمە یەکەمجارە بەو ناوە بانگم بکات ، ئاوڕم دایەوەو خەندەم کرد ، ژنە پیرەکەش خەندەی کرد بۆم

ژنەپیرەکە: وەرە بۆ ئێرە دابنیشەو کەمێک خواردن بخۆ

ڕۆشتمە تەنیشنی دانیشتم بە بێدەنگی لەوانم دەڕووانی قاپێکی پڕ لە خواردنی لەبەردەمم دانا و قژمی خستە پشتگووێیەکانم ، دڵنیام ئێستە تێبینی برینەکان دەکاتو پرسیار دەکات بۆچی وام لێهاتووە

ɈeииeƦ☆Where stories live. Discover now