هاوڕێیان ئەم ماوەیە زۆر نەخۆش بووم نەمتوانی پاڕتان بۆ دابنێم بمبوورن بۆ دواکەوتنم لە پاڕتەکان ، جا ئیتر من بەئەگەری زۆرەوە هەتا سێی نۆ مەجالم ئەبێ پاڕت دابنم هەوڵەدەم هەتا ئەوکاتە ئەم چیرۆکە تەواو بکەم
Jenner's pov
لەدیوارەکەی تەنیشتم ڕووانی کە ڕەنگکرابوو نووسرابوو*ئەوەی هەوڵبدا بۆ زانیاری کۆمەڵەکەو لەناوبردنی بەم شێوەیەی لێدێ* هەستەکەم کەمێکی دیکە دەبوورێمەوە دووبارە نەخۆشیەکەم زاڵ بوویەوە بەسەرمدا لە جیم شیۆکو مۆنێم ڕووانی کە جیم شیۆک هەڵواسرابوو بە پەتێکدا مۆنی فیشەکێک لە مێشکی سەری درابوو
چەند کەسێک کە ماسکیان پۆشیبوو سەرتاپا جلی سەوزیان لەبەردابوو هاتنە ژوورەوە دەستیان کرد بە پاکردنەوەی بەڵگەکان ، یەکێک لەوان زەویەکەیان پاک دەکردەوە و یەکێکی دیکە جێپەڵەکانی جەستەی جیم شیۆکیان پاک دەکردەوە و ئەوی تر جێ پەڵەکانی مۆنێیان پاک دەکردەوە
ڕۆشتن بۆ نزیک کۆمپیتەرەکەی جیم شیۆک میمۆریەکەیان دەرهێنا و دانەیەکی دیکەیان لەجێگەی دانا ، موبایلەکەیان دەستکاری کرد
هیۆنسۆک هاتە ژوورەوە لە شپرزیەکەی دەڕووانی ،پاشان نووسینی سەر دیوارەکەی خوێندەوە ، لەمنی ڕووانی
هیۆنسۆک: هەستەوە
(بەنائارامی)لەدەستە لەرزیوەکانمم ڕووانی ، فرمێسکی چاوەکانم هاتنە خوارەوە هێندەی تر ، بەهەموو هێزم دەگریام دەستم نووساند بەسنگمە بۆ ئەوەی دەستە لەرزیوەکانم نەبینم
هیۆنسۆک: خۆت کۆبکەرەوە ئەم چ حاڵێکە تۆی تێیدای
(بەتوڕەییەوە)مردنی دالمی و هۆسۆک بەس نەبوو جیم شیۆکو مۆنێش بەدوایدا ، هەموو شتێک بەهۆی منەوە ڕوودەدەن ، جیم شیۆک وەک مرۆڤێکی ئاسایی دەژیا و ژیانی دەکرد تاوانی چیبوو؟
هیۆنسۆک بەرەو پێشەوە هات توند یەخەی جلەکەمی گرت
هیۆنسۆک: وەرە هۆش خۆت چی دەکەی؟
(بەتووڕەییەوە): هەموو شتێک....خەتای منە....بۆچی دەبێ..
(بەگریانەوە)بەتوندی زلەیەکی لێدام و پاڵی پێوەنام کەوتمە سەر زەوییەکە ، هێندە دەگریام هەناسەم بۆ نەدەدرا ، یونگی بە شپرزەییەوە هاتە ژوورەوە لە شتەکانی دەڕووانی پاشان نووسینی سەر دیوارەکەی خوێندەوە
یونگی: چۆن ئەمە ڕوویدا بێ ئەوەی پێی بزانم
هیۆنسۆک: مەبەستت چییە؟
دەستەکانی لەسەر کەلەکەی داناو لە کەسە جلە سەوزەکانی دەڕووانی و وتی
یونگی: هەر ئەرکێک ڕوودەدا سەرەتا بەمن دەڵێن پاشان دەبێ من ئەوانی دیکە ئاگادار بکەمەوەو ئەنجامی بدەن....ئەمە بۆچی دەگری؟!
YOU ARE READING
ɈeииeƦ☆
Romanceتەنها بەهۆی هەڵەکانی ڕابردوومەوە داهاتووی خۆمم بریندار کرد ئەم چیرۆکه هەموو مافێکی ئەگەڕێتەوە بۆ خۆم کەس بۆی نییە بیباتو لای خۆی بڵاوی بکاتەوە و لە هیچ کەسێکم وەرنەگرتووە هەتا کەسێکیش بێت لەمنی وەرگرێ❤️🔥 نووسەر: کــەژین بەرگی کتێب:SOJI_JH@ دەستپێک...