کۆمێنت لەنێوان دێڕەکان جێبێڵن بۆم♡
Jenner's pov
جۆنگکووک لێی ڕووانیم ، هەناسەیەکی بێزاریم هەڵکێشاو ڕووم سوڕاند بۆ ماڵەکەم ویستم بڕۆم قۆڵی گرتم
جۆنگکووک: جێنەر بووەستە
ئاوڕم دایەوه زلەیەکم لە ڕووخساریدا ، چاوەکانم فرمێسک تێیدا قەتیز بوو
: تۆ من هێندە بە ساویلەکەو گەمژە دەزانی؟ ئێستە کە زانیت من دەوڵەمەندم و پارەم هەیە دێیت بۆ لام و داوای لێبوردن دەکەیتو درۆ ڕێک دەخەیت بۆ ئەوەی منی پێ هەڵبغەڵەتێنی؟ منیش وەک تۆ مرۆڤم هەستم هەیە تێبگە ، تەواو لەناوەوە ڕووخاوم ، تۆ خیانەتت کرد دڵە گەمژەکەم خۆمی خەتابار دەکرد هەر کارێکت دەکرد باش دەمزانی خەتاکە لەتۆیە من هەمیشە خۆمم پێ خەتابار دەکرد، هێندە دڵت شکاندم کەچیتر ناتوانێ دووبارە تۆی خۆشبوێتەوە ،بۆیە چیتر واز بهێنە لێم ، چەندێک پارەت دەوێ دەتدەمێ تەنها دوورکەوە لێم ، ئەگەر تەنانەت بۆ شتێک بێت کە ژیانمی لەسەر دانرابێت ئەوە بزانە نە بۆ تۆ نە بۆ دایکیشت ناکەومە سەر چۆک
(بەگریانو هاوارەوە)فرمێسکەکانم سڕی و بێ ئەوەی لە جۆنگکووک بڕوانم ڕۆشتمە بۆ ماڵەکەم ، زەنگی موبایلەکەم هات هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی لە موبایلەکەمم ڕووانی دایکمە ، قوڕگم پاک کردەوە بۆئەوەی نەزانێ گریاوم
:سڵاو دایکه
دایکم: سڵاو جێنەر...کەمێکی تر وەرە بۆ ماڵمان باشە؟
فرمێسکەکانم کەوتنە خوارەوە توند دەستم بەدەممەوە گرت ، دەمەوێ ژیانێکی ئاسووده دوور لە شەڕو هەر شتێکی دیکە بە ئاسوودەی بژیم ، بیری هەرزەکاریم دەکەم کەلەوێ بووم
:باشە لەوێ دەبم
دایکم: جێنەر تۆ دەگریەیت؟ وایە تۆ دەگریەیت کچەکەم هەموو شتێک باشە؟ چی تۆی نیگەران کردووە؟ قسەبکە جێنەر
(هەمووی بەسەر یەکەوە): نەخێر....ژەمی ئێوارە دەخۆم و دێم ، بیرت دەکەم دایکە
خێرا پەیوەندیەکەم داخستەوەو بەتوندی موبایلەکەم نووساند بەخۆمەوە و بەهێواشی کەوتمە سەر چۆک و بە دەنگی بەرز دەگریام
: تەنها ڕۆژێکم دەوێت بەئاسوودەی بژیم بێ هیچ شەڕێکو بیرکردنەوە لەڕابردوو کابووسێک ،تەنها وازم لێبێنن
(بەگریانو هاوارەوە)فرمێسکەکانم سڕی ، دەبێ دوای هەر شتێک ڕووبەڕوویان ببمەوە ، هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و موبایلەکەم هەڵدایە سەر قەنەفەکان و بەرەو ژوورەکەم ڕۆشتم ، دەرگای دۆڵابەکەمم کردەوە هۆدییە کڵاو دارە سپیەکەم دەرهێنا ، چاکەتە چەرمەکەمم لەبەر کرد ، پانتۆڵە ڕەشەکەمم لەپێ کرد و مل پێچە ڕەشەکەمم دەرهێنا لە ڕووخسارم پێچا بۆ شاردنەوەی برینەکەم
YOU ARE READING
ɈeииeƦ☆
Romanceتەنها بەهۆی هەڵەکانی ڕابردوومەوە داهاتووی خۆمم بریندار کرد ئەم چیرۆکه هەموو مافێکی ئەگەڕێتەوە بۆ خۆم کەس بۆی نییە بیباتو لای خۆی بڵاوی بکاتەوە و لە هیچ کەسێکم وەرنەگرتووە هەتا کەسێکیش بێت لەمنی وەرگرێ❤️🔥 نووسەر: کــەژین بەرگی کتێب:SOJI_JH@ دەستپێک...