Jenner's pov
جەنگکووک: تۆ کێی؟!
(بەتووڕەییەوە)یونگی لە ڕووخساری وردبوویەوەو پاشان بە توڕەیەوه لە جۆنگکووکی ڕووانی ، بەخێرای دەستی جۆنگکووکم گرت
:ئەو پورزامە
لەناچاریدا ئەو قسەیەم کرد نامەوێ لەوە زیاتر شتەکان خراپ بێت
جۆنگکووک سەیری ڕووخساری کردم پاش ئەوەی ئەو قسەیەم کرد پاشان سەیری ڕووخساری یونگی کردەوە و بە هێمنی دەستی شل کردەوە و یونگیش یەخەی کراسەکەی ڕێک کردەوە
جۆنگکووک: بمبووره
یونگی: کێشه نییە
:ب..بابچینە ژوورەوە
بەزۆر خەندەم کرد ، ڕۆشتم دەرگاکەم کردەوە یونگی ڕۆشتە ژوورەوە جۆنگکووکیش سەیری منی کرد وەک ئەوەی بڵێ بێمە ژوورەوە منیش سەرم بە بەڵێ جوڵاند ، بینیم تێهیۆنگ لە ئێمە دەڕوانێ ، وادیارە دەیەوێ بڕوات ئەو
:تێهیۆنگ تۆش وەرە
سەری بە نەخێر جوڵاند ، شتەکانی دانا لەسەر زەویەکە
:تکایە مەڕۆ
من لە ئێستادا لەهەموو کەس زیاتر متمانەم بەوە ، بزەیەکی کردو شتەکانیهەڵگرت بەرەوو ڕووم هات و چووینە ژوورەوە
: من داوای خواردن دەکەم
یونگی: پێویست....
زەنگی ماڵەکەم قسەکەی بە یونگی بڕی ، ڕۆشتم بۆ کردنەوەی دەرگاکە ، کردمەوە کایڵی بوو ،بەخێرای لەباوەشی گرتمو پاشان باوەشەکەی پچڕاندو
کایڵی: بیرم دەکردی
:من زیاتر
هاتە ژوورەوەو بەشۆکیەوە لە هەمووانی ڕووانی پاشان ڕووی لە جۆنگکووک کردو وتی
کایڵی : سڵاو
یونگی بە بێدەنگی لە کایڵی دەڕوانی
جۆنگکووک:سڵاو
:ئاهـ...کایڵی تۆ لەوێ دانیشە من داوای خواردن دەکەم
یونگی:پێویست ناکات
کایڵی: تۆ کە پێویستت نییە بەناوی هەمووانەوە قسە مەکە من زۆرم برسیە تکایە جێنەر داوای بکە
یونگی بە باوەڕ پێنەکراویەوە سەیری دەکرد
کایڵی لەبەرامبەری یونگی دانیشت ، منیش پەیوەندیمبە چێشت خانەیەکەوە کرد و داوایی خواردنم کرد ، پاشان گەڕامەوە بۆ پاڵ تێهیۆنگ دانیشتم کە بەرامبەری یونگی و جۆنگکووکە، بە بێدەنگی لە یونگیم دەڕوانی ، کە تەنها یەک دەرفەتی بچووکم دەست بکەوێت دەیکووژم ، دال می چی کردبوو لە ژیانیدا کە بەو شێوەیە مرد؟ تەنانەت ئازاری مێروویەکی بچووکیشیان نەدابوو
یونگی پاکەتی جگەرەکەی دەرهێنا و خستیە بەینی لێوەکانی پاشان چەرخەکەی دەرهێناو ویستی دایبگرسێنێ
YOU ARE READING
ɈeииeƦ☆
Romantizmتەنها بەهۆی هەڵەکانی ڕابردوومەوە داهاتووی خۆمم بریندار کرد ئەم چیرۆکه هەموو مافێکی ئەگەڕێتەوە بۆ خۆم کەس بۆی نییە بیباتو لای خۆی بڵاوی بکاتەوە و لە هیچ کەسێکم وەرنەگرتووە هەتا کەسێکیش بێت لەمنی وەرگرێ❤️🔥 نووسەر: کــەژین بەرگی کتێب:SOJI_JH@ دەستپێک...